به‌لجیكا ژماره‌یه‌ك برینداری پێشمه‌رگه چاره‌سه‌ر ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
دلاوه‌ر ئاژگه‌یی، نوێنه‌ری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له یه‌كێتی ئه‌وروپا رایگه‌یاند، له درێژه‌ی هه‌وڵه‌كانی نوێنه‌رایه‌تی حكوومه‌ت بۆ پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانییان له‌گه‌ڵ به‌لجیكا، سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی فلانده‌رزی ئه‌و وڵاته، بڕیاریدا ژماره‌یه‌ك برینداری پێشمه‌رگه چاره‌سه‌ر بكات.
نوێنه‌ری حكوومه‌تی هه‌رێم راشیگه‌یاند، ئه‌مڕۆ خێرت بۆرژوا، سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی فلانده‌رزی به‌لجیكا، له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیراندا، بڕیاری چاره‌سه‌ركردنی ژماره‌یه‌ك برینداری پێشمه‌رگه‌ی داوه.
ئاژگه‌یی راشیگه‌یاند، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، باس له میكانیزم و چۆنیه‌تی هێنان و چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و ژماره پێشمه‌رگه‌یه كراوه و بڕیاره له ئایینده‌یه‌كی نزیكدا، شاندێكی ته‌ندروستی ئه‌و وڵاته، سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان بكات.
مه‌به‌ست له هاتنی ئه‌و شانده‌ش، دیاریكردنی ئه‌و بریندارانه‌ن كه پێویستیان به چاره‌سه‌رییه له ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان.