كوردێك هاوسه‌ره‌كه‌ى ده‌به‌ستێت به ئۆتۆمبێله‌وه و به‌دواى خۆي‌دا رايدهكێشێت
به شێوه‌يه‌كى دڕندانه هاوسه‌رى پێشووى ئه‌شكه‌نجه ده‌دات و به سه‌ختى بريندارى ده‌كات.
K24 – هه‌ولێر:
له شارى هاملنى ويلايه‌تى ساكسۆنياى ئه‌ڵمانيا هاووڵاتييه‌كى ئه‌ڵمانى به ره‌چه‌ڵه‌ك كوردى باكوورى كوردستان به شێوه‌يه‌كى دڕندانه هاوسه‌رى پێشووى ئه‌شكه‌نجه ده‌دات و به سه‌ختى بريندارى ده‌كات.
تۆمه‌تبار نوره‌دين، رۆژى يه‌كشه‌ممه 20ى تشرينى دووه‌م، نۆڤه‌مبه‌ر، هاوسه‌رى پێشووى له ته‌مه‌نى 28 ساڵيدا ده‌به‌ستێت به پشتى ئۆتۆمبێلهكيهوه و مه‌وداى 250 مه‌تر له سه‌ر سێ شه‌قامى سه‌ره‌كى رايدهكێشێت و كچه تاقانهكهيان له كوشنى پشته‌وه‌ى ئۆتۆمبێله‌كه ئه‌و ديمه‌نه كاره‌ساتباره ده‌بينێت.
نوره‌دينى تۆمه‌تبار (38 ساڵ)، دانيشتووى ناوچه‌ى بادموندرى نزيكى شارى هاملنه و خۆى راده‌ستى پۆليسى هاملن كردووه و دانى ناوه به ئه‌نجامدانى تاوانه‌كه‌يدا.
پۆليس ده‌ڵێت: تاوانبار و تاوانلێكراو ره‌گه‌زنامه‌ى ئه‌ڵمانيايان هه‌يه و هه‌ردووكيان سه‌ر به دوو خێزانى گه‌وره‌ى كوردى توركيان.
ژنه‌كه وێڕاى راكێشرانى به دواى ئۆتۆمبێلدا دووجار به چه‌قۆ بريندار كراوه و گه‌يه‌ندراوه‌ته نه‌خۆشخانه و به په‌له نه‌شته‌رگه‌رى بۆ كراوه، چونكه يه‌كێك له چه‌قۆكان له گه‌ردنى دراوه. دواتر به هێليكۆپته‌ر گواستراوه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌يه‌كى تايبه‌تى له شارى هانۆڤه‌ر.
تا به‌ره‌به‌يانى رۆژى سێشه‌ممه ئه‌و ژنه بێ‌ئاگا بووه.

شانۆى تاوانه‌كه
تۆمه‌تباره‌كه، له زينداندايه و چاوه‌ڕێى ئه‌وه‌يه به تۆمه‌تى هه‌وڵدانى كوشتن و زيانگه‌ياندنى مه‌ترسيدار به جه‌سته‌ى هاوسه‌ره‌كه‌ى دادگايى بكرێت.
سه‌باره‌ت به منداڵه‌كه‌يان كه ته‌مه‌نى ته‌نيا دوو ساڵه و له‌گه‌ڵ دايكى ژياوه دواى جيابوونهوهى دايكى، خراوه‌ته ژێر چاودێرى فه‌رمانده‌ى چاودێرى گه‌نجانه‌وه (يوگندامت). وه‌ك ئه‌وه‌ى وته‌بێژى پۆليس ينس پيترسن دوێنێ سێشه‌ممه رايگه‌ياند.
شاهێدحاڵێك رووداوه‌كه‌ى بۆ ماڵپه‌ڕى شبيگل ئۆنلاين گێڕاوه‌ته‌وه و باسى له‌وه كردووه، ئه‌وان خه‌ريكى نانخواردنى ئێواره بوونه، له‌و كاته‌دا گوێبيستى قيژه‌ى ژنێك بوونه و رايانكردووهته به‌ر په‌نجه‌ره بزانن چى روويداوه، بينيويانه پياوێك له ژنێك ده‌دات و ژنه‌كه هاوارى يارمه‌تى ده‌كات. پهنجهرهكهى كردووه‌ته‌وه و پێى وتووه: وازى لێ بهێنه په‌يوه‌ندى به پۆليسه‌وه ده‌كه‌م، تۆمه‌تباره‌كه له وه‌ڵاميدا وتوويه‌تى: چى ئه‌كه‌ى بيكه.
ئه‌و شاهێدحاڵه ته‌نيا 30 مه‌تر له شانۆى تاوانه‌كه‌وه دوور بووه و باسى له‌وه‌شكردووه، تاوانه‌كه پيلانبۆدانراو بووه. تۆمه‌تباره‌كه شتێكى له سه‌ر كوشنى پشته‌وه‌ى ئۆتۆمبێله‌كه‌ى ده‌رهێنا به چه‌قۆ ده‌چوو به‌و شته له ژنه‌كه‌ى ده‌دا.
ئه‌و شاهێدحاڵه باسى له‌وه‌شكردووه، په‌يوه‌ندى به فرياكه‌وتنه‌وه كردووه و داواى لێكردوون زوو بگه‌نه شوێنى تاوانه‌كه.
پاشان بينيويه‌تى: تاوانباره‌كه ژنه‌كه‌ى به‌ستووه به پشتى ئۆتۆمبێلهكهيهوه و به دواى خۆي‌دا رايكێشاوه.