راپۆرتێكی ئه‌مه‌ریكی: "سێكوچكه‌ی دراوسێ" رێگری له درووستبوونی ده‌وڵه‌تی كوردی ناكه‌ن
پێشبینی ئه‌م سێ سیناریۆیه ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
دامه‌زراوه‌ی "راند"ی ئه‌مه‌ریكی، بۆ توێژینه‌وه و گه‌شه‌پێدان، روانگه‌ی خۆی له‌باره‌ی داهاتووی سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی كوردستان – عێراق خستووه‌ته‌ڕوو، كه له نه‌وه‌ده‌كانی سه‌ده‌ی رابردوو، مافی خۆڕێبه‌ری هه‌یه.
راپۆرتی ئه‌و دامه‌زراوه‌یه، 179 لاپه‌ڕه‌یه و له باره‌ی كاردانه‌وه‌ی وڵاتانی ئێران، عێراق و توركیایه له باره‌ی پرسی سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی كوردستان.
توێژه‌ران و پسپۆڕان له‌و دامه‌زراوه‌یه پێیانوایه، هه‌رسێ وڵات داوا له هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن پرسی سه‌ربه‌خۆیی یه‌كلابكاته‌وه و پرۆسه‌كه به شێوه‌یه‌ك به‌ڕێوه‌ببات، نه‌بێته هانده‌ر بۆ پارچه‌كانی دیكه‌ی كوردستان و ئه‌وانیش داوای سه‌ربه‌خۆیی له وڵاتانییان بكه‌ن.
عه‌لی ره‌زا نادر، شیكه‌ره‌وه‌ی دامه‌زراوه‌ی "راند" وایده‌بینێت، حكوومه‌تی به‌غدا ده‌توانێت سوود له سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی كوردستان وه‌ربگرێت و كاریگه‌رییه نه‌رێنییه‌كان هه‌رێم كه له‌سه‌ر به‌غدا هه‌ن نه‌هێڵێت، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش پێویسته هه‌ولێر و به‌غدا ده‌ست به گفتوگۆ بكه‌ن، بۆ به‌رچاوكردنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی هه‌ردوولا رێكبكه‌ون.
به گوێره‌ی بۆچوونی ئه‌م شیكه‌ره‌یه‌وه، به شێوه‌یه‌كی گشتی سێ سیناریۆ بۆ سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی كوردستان، پێشبینی ده‌كات:
یه‌كه‌م: هه‌رێمی كوردستان به‌شێوه‌یه‌كی یه‌كلایه‌نه سه‌ربه‌خۆیی خۆی رابگه‌یه‌نێت، به‌ڵام به‌م شێوه‌یه وڵاتانی ناوچه‌كه پێشوازی لێناكه‌ن.
دووه‌م: داڕمانی حكوومه‌تی ناوه‌ندی له به‌غدا، ئه‌وه‌ش وا ده‌كات كورد ئه‌و ده‌رفه‌ته بقۆزێته‌وه و ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی خۆی رابگه‌نێت.
سێیه‌م: راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆی به چه‌ند قۆناغێك، له رێگه‌ی ئه‌نجامدانی گفتوگۆ له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا.
عه‌لی ره‌زا نادر ده‌شڵێت: "سه‌ره‌ڕای دووپاتكردنه‌وه‌ی حكوومه‌تی به‌غدا، له پارێزگاریكردن له یه‌كپارچه‌یی خاكه‌كه‌ی، ئه‌سته‌م ده‌بێت به‌رپرسانی به‌غدا پاساوێك بۆ سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی كوردستان ببیته‌وه، ئه‌گه‌ر كوردیش ئه‌م بڕیاره بدات، بۆیه باشترین رێگه و بژارده، به‌ده‌ستهێنانی رێككه‌وتنێكی به‌رژه‌وه‌ندییانه‌یه بۆ هه‌ردوولا".
سه‌باره‌ت به هه‌ڵوێستی توركیا، راپۆرته‌كه ئاماژه به‌وه ده‌كات، حكوومه‌تی ئه‌نقه‌ره، به‌تایبه‌تیش به‌هۆی ئه‌و گۆڕانكارییانه‌ی ئه‌م دواییانه له سیاسه‌ته‌ی ئه‌و وڵاته روویانداوه، توركیا هیچ كۆسپێك ناخاته به‌رده‌م پرسی سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌وه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ گه‌شه‌سه‌ندنی په‌یوه‌ندیی نێوان هه‌ردوولا له بواره‌كانی وزه و بازرگانی، ئاماژه به‌وه‌شده‌كات، توركیا به مه‌رج ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێم ده‌بێت، ئه‌ویش ئه‌گه‌ر پرۆسه‌كه به چه‌ند قۆاخێك بێت.
له باره‌ی ئێرانیشه‌وه ئه‌و شیكه‌ره‌وه‌یه له راپۆرتی دامه‌زراوه ئه‌مه‌ریكییه‌كه‌دا باس له‌وه ده‌كات، تاران هیچ كێشه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی كوردستاندا نابێت، ئه‌گه‌ر بێت و له‌وه دڵنیابكرێته‌وه ئه‌و هه‌نگاوه نابێته هۆی رووداوی بزووتنه‌وه‌ی ناڕه‌زایی له ناوچه كوردییه‌كانی ئێران و ناوچه سنوورییه‌كان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان.
له‌و بڕوایه‌شدایه، ئێران به‌رژه‌وه‌ندی ئابووری له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستاندا هه‌یه، ئه‌مه‌ش كاردانه‌وه‌ی ئێران له دژی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان، كه‌متر ده‌كاته‌وه.
سه‌رچاوه: شفق نیوز