داعش شێخی هۆزی جبوری رفاند
شه‌ش برا و كه‌سه نزیكه‌كانیشی له‌گه‌ڵدایه
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له پارێزگای كه‌ركووك رایگه‌یاند" ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه چه‌كدارانی داعش،چوونه‌ته گوندێكی رۆژئاوای پارێزگای كه‌ركووك، شێخی هۆزی جبور و 6 كه‌سی دیكه له برا و خزم و كه‌سه نزیكه‌كانیان ده‌ستگیر كردووه و به‌ره‌و شوێنێكی نادیاریان بردوون.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه،چه‌كدارانی داعش چوار ده‌وری گوندی"السبل" یان گرتووه كه به گوندی"المهیری" یش ناسراوه و سه‌ر به قه‌زای حه‌ویجه‌یه،كه 65 كیلۆمه‌تر له سه‌نته‌ری شاری كه‌ركووكه‌وه دووره،دواتر چونه‌ته ناو ماڵی شێخی"هۆزی جبور" و هه‌ر یه‌كه له شێخ"ئیبراهیم نایف ئه‌لمهیری" شێخی جبور و شه‌ش كه‌سی دیكه كه برا و كه‌سی نزیكی ناوبراو بوون ده‌ستگیریان كردوون و به‌ره‌و شوێنێكی نادیاریان بردوون.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه كه نه‌یویستووه ناوه‌كه‌ی له میدیاكاندا ئاشكرا بكرێت گوتوویه‌تی" چه‌كدارانی داعش تۆمه‌تیان له‌و شێخه‌ی هۆزی جبور داوه و به‌وه تاوانباریان كردووه كه به دانیشتووانی باشوور و رۆژئاوای شاری كه‌ركووكی گوتووه په‌یڕه‌وی له چه‌كدارانی داعش نه‌كه‌ن و گوێیان لێنه‌گرن و به قسه‌یان نه‌كه‌ن.
شێخ ئیبراهیم ئه‌لمهیری گه‌وره‌ی هه‌موو هۆزی جبوره له عێراق كه ناوه‌نده‌كه‌یان قه‌زای حه‌ویجه بووه و یه‌كێكه له كه‌سه میانڕه‌وه‌كان و له خولی پێشوودا ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بووه،هه‌روه‌ها یه‌كێك بووه له به‌رهه‌مهێنه‌رترین كه‌سه‌كان له بواری به‌رهه‌مهێنانی لۆكه له عێراق.