18 كوردی ئێزدی له ده‌ست داعش ده‌رباز بوون
زیاتر له دوو ساڵه ده‌ستگیر كرابوون
K24 – هه‌ولێر:
18 هاوڵاتی كوردی ئێزدی كه له قه‌زای ته‌له‌عفه‌ر ی ژێر ده‌سه‌ڵاتی داعشدا بوون و پێش زیاتر له دوو ساڵ ده‌ستگیر كرابوون،، توانیوویانه له ده‌ست چه‌كدارانی ئه‌و رێكخراوه رزگار بن و خۆیان گه‌یاندووه‌ته ناوچه‌كانی شنگال.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له‌و ناوچه‌یه رایگه‌یاندووه" ئه‌و 18 كه‌سه له‌و كاته‌دا توانیوویانه خۆیان ده‌رباز بكه‌ن،كه له ناكاو ئه‌و چه‌كدارانه‌ی داعش له‌و ناوچه‌یه‌ی ئه‌وانی تێدا بوون دیار نه‌ماون.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه گوتوویه‌تی" له‌و 18 كه‌سه رزگار بووه"9" كه‌سیان سه‌ر به یه‌ك خێزانن، و له ناو ئه‌و كه‌سه رزگاربووانهدا ژن و منداڵیشیان تێدایه،به‌هۆی پێشڕه‌وی هوێزه عێراقییه‌كان له ناوچه‌كانی ته‌له‌عفه‌ر و رۆژئاوای شاری موسڵ ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌یان بۆ ره‌خساوه له ده‌ست چه‌كدارانی داعش ده‌ربازبن،دوای ئه‌وه‌ی دووچاری شكست هاتوون له به‌ره‌كانی جه‌نگدا.
سه‌رچاوه‌كه هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی ئه‌و كه‌سه رزگابووانه گوتوویانه، سه‌یر بووه به‌لایانه‌وه كه له ناكاو ئه‌و چه‌كدارانه‌ی داعش دیار نه‌ماوون له‌و كێڵگه‌یه‌ی ئه‌و ئێزدیانه ماوه‌ی دوو ساڵه كاریان تێدا كردووه،بۆیه بینیوویانه كه رێگاكه كراوه و چۆڵه، یه‌كسه‌ر ملی رێگه‌یان گرتووه‌ته‌به‌ر و له لایه‌ن هێزه‌كانی ناوچه‌كه‌وه پێشوازییان لێكراوه و ته‌ندروستی هه‌مووشیان ئاسایی و باشه.
ئه‌و كه‌سانه له كاتی داگیركردنی ناوچه‌كانی شنگال له مانگی ئابی 2014 وه وه‌ك هه‌زاران هاوڵاتی دیكه‌ی ئێزدی دیار نه‌مان و ئێستا توانیوویانه خۆیان رزگار بكه‌ن.