به ڤیدیۆ: له كۆڕێكی ساڵح مسڵم رێگه نه‌درا ره‌خنه له په‌یه‌دە بگیرێت
K24 – هه‌ولێر
لە كۆڕێكی ساڵح موسڵم هاوسه‌رۆكی په‌یه‌ده له له‌نده‌نی پایته‌ختی به‌ریتانیا، چالاكوانێكی سیاسی كورد ره‌خنه له سیاسه‌تی په‌یه‌ده ده‌گرێت به‌رامبه‌ر ده‌ستگیركردنی سیاسه‌تمه‌دارانی كورد و ده‌ستبه‌رسه‌ردا گرتنی ئه‌و ده‌رمانانه‌ی بۆ رۆژئاوای كوردستان ره‌وانه‌كراون.
شێروان ئیبراهیم له میانه‌ی به‌ڕێوه‌چوونی سمینارێكی ساڵح مسڵم له بینای په‌رله‌مانی به‌ریتانیا پرسیاری ئه‌وه‌ی كرد "ئێمه ره‌خنه له سیاسه‌تی ده‌وڵه‌تی توركیا به‌رامبه‌ر گه‌لی كورد ده‌گرین، به‌هۆی ده‌ستگیركردنی سه‌ركرده‌كانی كورد، به‌ڵام ئیداره و حزبهكهتیش هه‌ر ئه‌و كاره ده‌كه‌ن و ئێستا 50 كه‌س له زیندانه‌كانی پهپهده دان. ئایا ده‌توانی له ژێر سه‌قفی ئه‌م په‌رله‌مانه‌دا به‌ڵێنی رزگاركردنیان بده‌ی".
به‌ڵام رێگری لێكرا و نه‌یانهێشت پرسیاره‌كانی ته‌واو بكات.
هه‌روه‌ها پرسیاری ئه‌وه‌شی كرد كه 100 تۆن ده‌رمان بۆ رۆژئاوای كوردستان ره‌وانه كراوه، به‌ڵام نازانرێت چی لێهاتووه.
كۆڕی ساڵح مسڵم له لایه‌ن سه‌نته‌ری پێشكه‌وتنی كورد رێكخرابوو و تایبه‌ت بوو به ره‌وشی رۆژئاوای كوردستان و گرتنی په‌رله‌مانتارانی كورد له باكووری كوردستان، شه‌ڕی دژی داعش و پێشهات و ئایندهی سوریا و رۆژئاوای كوردستان.