به وێنه: هاوسه‌رگیری به كۆمه‌ڵ له كه‌مپێكی پارێزگای دهۆك
خه‌ڵكی ناوچه‌كانی شنگالن
K24 – هه‌ولێر:
30 كوڕ و كچ له كه‌مپی "كه‌به‌رتوو" له پارێزگای دهۆك، پێكه‌وه ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیرییان سازكرد و ئه‌مڕۆیان كرده زه‌ماوه‌ندێكی گشتی له كه‌مپه‌كه‌دا.
ئه‌و كوڕ و كچانه 26 كه‌سیان له كورده ئێزدییه‌كانن و 4 كه‌سیشیان له موسوڵمانانی خه‌ڵكی ناوچه‌كانی شنگالن ودانیشتووی ئه‌و كه‌مپه بوون، بۆ سازكردنی ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیرییه‌كه‌یان و سازكردنی ئه‌و زه‌ماوه‌نده گشتییه له لایه‌ن رێكخراوی"هاریكار" هاوكاری كرابوون.
.jpg)
له‌و ئاهه‌نگه‌دا دادوه‌رێك ئاماده بووه و دوای ئه‌وه‌ی به‌ڵگه‌نامه‌كانی بینیوون وه‌ك هاوسه‌ری یه‌كتر ناساندوونی و گرێبه‌ستی هاوسه‌رگیرییه‌كانی بۆ واژۆ كردوون.
دواتر شایی و زه‌ماوه‌ند گه‌رم بووه و چه‌ندین چالاكی جیاوازیش ئه‌نجامدراون،دوای ئه‌وه‌ی ساڵانێك ناڕه‌حه‌تی و ئاواره‌ییان كێشا،ئه‌مڕۆ دانیشتووانی كه‌مپه‌كه شادوومان و كه‌یفخۆش بوون و بۆ سه‌ره‌تایه‌كی نوێی ژیانی كوڕان و كچانیان هه‌ڵپه‌ڕكێیان كرد و زه‌ماوه‌ندییان گێڕا.
.jpg)
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی "نیعمه‌ت مارۆنسی"په‌یامنێری كوردستان24 تێچووی ئه‌و هاوسه‌رگیرییه به كۆمه‌ڵه بڕی"35" ملیۆن دیناری عێراقی بووه.