عه‌لى باپير: پێويسته مرۆڤ له خۆيه‌وه شت له باره‌ى كه‌يسى د. هۆشيار نه‌ڵێت
ئه‌وه راسته كه مرۆڤ له خۆيه‌وه شت نه‌ڵێت كه زانيارى له باره‌وه نييه
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌ميرى كۆمه‌ڵى ئيسلامى كوردستان، عه‌لى باپير له ميانى وتارێكدا كه له پرسه‌ى د. هۆشيار پێشكه‌شيكرد، رايگه‌ياند، ئه‌وه راسته كه مرۆڤ له خۆيه‌وه شت نه‌ڵێت كه زانيارى له باره‌وه نييه و ئه‌وه ئه‌ركى ده‌زگا ئهمنييهكانه به جدى به دواى ئه‌و كه‌يسه‌وه بن.
هه‌روه‌ها گوتى: پێويسته جياوازى له نێوان كهيسهكان نه‌كرێت و مرۆڤ هه‌ر مرۆڤه و داوا ده‌كه‌م له ده‌زگا په‌يوه‌نديداره‌كان به جدى به دواى ئه‌و كه‌يسه‌وه بن.
د.هۆشيار ئيسماعيل، شه‌وى 22/23ى تشرينى دووه‌م/ نۆڤه‌مبه‌رى 2016 له‌به‌رده‌م ماڵى خۆي‌دا له شارى هه‌ولێر، له لايه‌ن چه‌كدارێكى نه‌ناسراوه‌وه تيرۆركرا.
له يه‌كه‌م كاردانه‌وه‌شيدا، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان مه‌سعود بارزانى رايگه‌ياند، تيرۆركردنى د. هۆشيار تاوانێكه به‌رامبه‌ر خودى من ئه‌نجامدراوه و ده‌زگا ئهمنييهكانم راسپاردووه به زووترين كات لێكۆڵينه‌وه له كه‌يسه‌كه بكه‌ن و تاوانبارى راسته‌قينه بدۆزرێته‌وه و راده‌ستى ياسا بكرێت.