سه‌ڵاحه‌ددین به‌هادین: تیرۆركردنی مامۆستا وشیار پرسێكی یاساییه و پێش دادگا و لێكۆڵینه‌وه ناكه‌وین
K24 - هه‌ولێر:
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ، دوای رۆژێك له رێوڕه‌سمی به خاكسپاردنی ته‌رمی د. وشیار ئیسماعیل، له مزگه‌وتی عومه‌ر بندیانی شاری هه‌ولێر، كه مامۆستای تیرۆر كرا‌و پێشنوێژ و وتارخوێنی بوو، رایگه‌یاند، هیوادارن خوێنی ئه‌و پیاوه ببێته هۆی یه‌كخستنه‌وه‌ی نێوماڵی كورد.
ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان راشیگه‌یاند، ئه‌و ده‌ستانه‌ی ئه‌و مامۆستایه‌یان شه‌هیدكرد، نازانن چ كارێكیان ئه‌نجامداوه.
هه‌روه‌ها گوتی:"ئه‌و ده‌سته پیس و چڵكنانهی ده‌ستییان ده‌چێته خوێنی پیاوێكی وا، بێگومان شایسته‌ی ئه‌وه‌یه، وه‌ك خۆی ئاماده‌كردووه ئیماندارێك بكوژێت، بچێته دۆزه‌خ".
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند، با كه‌س رێگه به‌خۆی نه‌دات پێشی لێكۆڵینه‌وه‌كان بكه‌وێت و گوتی: "ئه‌و پرسه به‌ر له هه‌موو شتێك یاساییه، ئه‌و كاره تیرۆره، تیرۆری كه‌سایه‌تییه‌كی پاك و دوور له هه‌موو تاوانێك ".
هه‌روه‌ها گوتی: "لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان له‌سه‌ر گه‌ڕان به‌دوای سه‌ره‌داوی هۆكاره‌كانی ئه‌نجامدانی ئه‌و تاوانه‌دا به‌رده‌وامن و ئاگاداری‌یان كردووینه‌ته‌وه".
گوتیشی: "ئێمه وه‌كو یه‌كگرتوو، به پێش دادگا و یاسا ناكه‌وین".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، هه‌ر لێدوانێك پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه بێت، گوزارشت له رای فه‌رمی ئه‌وان ناكات.
دكتۆر وشیار ئیسماعیل مسته‌فا، بانگخوازی مامۆستایی ئایینی، له دایكبووی 1976ی گوندی به‌رده‌ڕه‌شه له ساڵی 1999 بڕوانامه‌ی مه‌لایه‌تی وه‌رگرتووه، ساڵی 2003 كۆلێژی شه‌ریعه‌ی ته‌واوكردووه، دواتر بڕوانامه‌ی ماسته‌ری له ساڵی 2007 و بڕوانامه‌ی دكتۆراشی ل 2013 به‌ده‌ستهێناوه.
شه‌وی 22 له‌سه‌ر 23ی تشرینی دووه‌م/ نۆڤه‌مبه‌ر 2016، له‌لایه‌ن چه‌كدارێكی نه‌ناسراوه‌وه له‌به‌رده‌م ماڵه‌كه‌ی خۆیدا تیرۆركرا.