روونكردنه‌وه‌يه‌ك له ئاسايشى هه‌ولێره‌وه
له روونكردنه‌وه‌يه‌كدا كه وێنه‌يه‌كى ده‌ست كوردستان 24 گه‌يشتووه، ئاسايشى هه‌ولێر وه‌ڵامى لێدوانێكى په‌رله‌مانتارى يه‌كگرتوو حاجى كاروانى داوه‌ته‌وه.
K24 – هه‌ولێر:
له روونكردنه‌وه‌يه‌كدا كه وێنه‌يه‌كى ده‌ست كوردستان 24 گه‌يشتووه، ئاسايشى هه‌ولێر وه‌ڵامى لێدوانێكى په‌رله‌مانتارى يه‌كگرتوو حاجى كاروانى داوه‌ته‌وه.
له روونكردنه‌وه‌كه‌دا ئاسايش ره‌تيكردووه‌ته‌وه، پێش هه‌فته‌يه‌ك له كوژرانى د. هۆشيار ئيسماعيل بانگ كرابێته ئاسايش، وه‌ك ئه‌وه‌ى حاجى كاروان باسيكردووه.
روونکردنەوەیەک لە ئاسایشی هەولێرەوە
لێدوانەکەی بەرێز حاجی کاروان هیچ بنەمایەکی نیە لەو کاتەی کە دەزگاکانی ئاسایش و پۆلیس سەرقاڵی لێکۆڵینەوە لە ڕووداوی شەهیدکردنی مامۆستای ئایینی دکتۆر (هوشیار ئیسماعیل)ن، هەندێ کەس و لایەن لێدوانی بێ بنەما و دوور لە ڕاستی بڵاودەکەنەوە کە خواستە و نەخواستە لە خزمەت بەرێوەچوونی پرۆسەی لێکۆلینەوەکەدا نیە و بەڵکو بە هەولێک بۆ بەلارێدا بردنی رەوتی لێکۆلینەوە هەژمار دەکرێت. لەم نێوانەدا لێدوانی بەرێز حاجی کاروان بۆ دیجیتال میدیای ئێن ئار تی جێگەی سەرسوڕمانە کە باس لەوە دەکات مامۆستا هوشیار هەفتەیەک بەر لە شەهید بوونی بۆ ئاسایشی هەولێر بانگهێشت کراوە، ئەم لێدوانەی ناوبراو تەواو دوور لە راستییە و هیچ بنەمایەکی نیە و بەداخەوە کە ناوبراو بێ پشتراستکردنەوە ئەو لێدوانەی داوە. بۆ هەموو لایەکی ڕوون دەکەینەوە کە مامۆستای شەهید کەسێک بووە کە هەردەم کەسێکی هاوکار و نزیکی بنکەکانی ئاسایشی نزیک لە شوێنی نیشتەجێ بوونی بووە و کەسێکی بێ کێشە و جێگەی رێزی هەموو دامودەزگاکان بووە. هیوادارین هەموولایەک بە هەستکردن بە بەرپرسیاریەتییەوە چاوەڕوانی ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان بن و رێز لە یاسا بگرن و با خوێنی شەهید نەخرێتە ناو موزایەدات و ململانێ سیاسییەکانەوە. دڵنیاین بە هاوکاری و هەماهەنگیی هەموولایەک تاوانبارانی ئەم کردارە قیزەوەنە ئاشکرا و دادگایی دەکرێن.
بەڕێوبەرایەتی ئاسایشی هەولێر ۲٤/۱۱/۲٠۱٦