ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر: به له‌ده‌ستدانی مه‌لا وشیار تووشی خه‌ساره‌تێكی گه‌وره‌بووین
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر، له باره‌ی تیرۆركردنی د. وشیار ئیسماعیل، پێشنوێژ و وتارخوێنی مزگه‌وتی عومه‌ر بندیان له شاری هه‌ولێر، راگه‌یه‌ندراوێك بڵاوده‌كاته‌وه و له به‌شێكی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌شدا ئاماژه به‌وه ده‌كات، له‌ده‌ستدانی كه‌سایه‌تییه‌ك که هه‌ڵگری بیر میانڕه‌ی و ئاشتی کۆمه‌ڵایه‌تی و پێکه‌وه ژیانه وه‌ك مامۆستا مه‌لا وشیار تووشی خه‌ساره‌تێكی گه‌وره‌یه.
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه:
به‌یاننامه‌یه‌ك له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر
له‌باره‌ی تیرۆركردنی مامۆستا مه‌لا (وشیار ئیسماعیل)
به‌ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان
به بیستنی هه‌واڵی تیرۆركردنی مامۆستا مه‌لا وشیار ئیسماعیل وتارخوێن و زانای دیاری شاری هه‌ولێر، به ده‌ستی چه‌په‌ڵی ڕه‌شی تیرۆر شه‌هیدکرا، خه‌مبار و دلگرانین .
ئێمه له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر پێمان وایه كه له‌ده‌ستدانی كه‌سایه‌تییه‌ك که هه‌ڵگری بیر میانڕه‌ی و ئاشتی کۆمه‌ڵایه‌تی و پێکه‌وه ژیانه وه‌ك مامۆستا مه‌لا وشیار تووشی خه‌ساره‌تێكی گه‌وره بووین ، چونكه به‌ڕێزیان هه‌میشه له‌ریزی میانه‌ڕه‌واندا دژ به توندڕه‌ویی وه‌ستاوه به وتاری به‌هێزو به وته‌و وشه‌ی میانه‌ڕه‌وانه.
له‌كاتێكدا پرسه‌و سه‌ره‌خۆشیی خۆمان ئاراسته‌ی خانه‌واده و که‌س وکاره‌که‌ی وهاوڵانیانی شاری هه‌ولێر و زانایانى ئاینی ده‌که‌ین ، داواكارین له‌خوای گه‌وره سه‌بروئارامیی به‌كه‌س و كاری ببه‌خشێت و، داواكاریشین له هیزه‌كانى ئاسایش و پۆلیس و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌کان كه‌هه‌موو هه‌وڵه‌كانیان چڕ بكه‌نه‌وه له‌پێناو دۆزینه‌وه‌ی تاوانباران بۆ ئه‌وه‌ی به سزای یاسایی خۆیانیان بگه‌یه‌نن و، تا چیتر تاوانباران نه‌توانن زیان به‌هه‌ڵگرانی بیری میانه‌ڕه‌وی و ڕه‌وشی ئارامی كوردستان بگه‌یه‌نن.
إنا لله وإنا إلیه را‌جعون
ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر
هه‌ولێر 24/11/2016