تیپی فووتساڵی كچانی زێره‌ڤانی له خولی نایابی عێراق كشانه‌وه
كوردستان24 هۆكاری كشانه‌وه‌كه ده‌خاته ڕوو
ئیداره‌ی یانه‌ی زێره‌ڤانی به فه‌رمی كشانه‌وه‌ی تیپی فووستاڵی كچانی یانه‌كه‌ی له خولی نایابی عێراق كشانده‌وه و هۆكاره‌كه‌شی بۆ بارودۆخی دارایی و خراپی ڕه‌وشی خوله‌كه گه‌ڕانده‌وه.
به گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست په‌یامنێری كوردستان24 له شاری دهۆك كه‌وتووه، یانه‌ی زێره‌ڤانی نیگه‌ران بووه له‌و بڕیاره‌ی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراقی كه ده‌بێت یارییه‌كانی چوارگۆشه‌ی زێرینی فووتساڵی كچانی عێراق له به‌غدا به‌ڕێوه بچێت، به‌مه‌یش ئیداره‌ی زێره‌ڤانی به فه‌رمی كشانه‌وه‌ی خۆی له پاڵه‌وانییه‌تیی فووتساڵی عێراق و خولی نایابی كچانی عێراقیش راگه‌یاند، چونكه له لایه‌ك یانه‌كه كێشه‌ی دارایی هه‌یه و تێچووی گه‌شتی تیپه‌كه بۆ به‌غدا قورس ده‌بێت، له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه به‌هۆی خراپی ڕه‌وشی ئاسایش و سه‌لامه‌تی بڕیاری كشانه‌وه‌ی له خوله‌كه داوه.
تیپی فووتساڵی كچانی زێره‌ڤانی، هه‌ڵگری 3 نازناوی خولی نایابی فووتساڵی كوردستانه و له‌سه‌ر ئاستی عێراقیش خاوه‌نی زۆر سه‌ركه‌وتن و ئه‌نجامی باشه.