سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان "به‌توندی ئیدانه‌ی" ته‌قینه‌وه‌كه‌ی حیلله ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له راگه‌یه‌ندراوێكدا، "به توندی ئیدانه‌ی" ته‌قینه‌وه‌كه‌ی شاری حیلله‌ی باشووری به‌غدا ده‌كات، كه به‌هۆیه‌وه سه‌دان كه‌س كوژران و برینداربوون، ته‌قینه‌وه‌كه له رێگه‌ی بارهه‌ڵگرێكی بۆمبڕێژكراوه‌وه ئه‌نجامدرا و رێكخراوی داعش‌یش به‌رپرسیارێتی ئه‌نجامدانی كرده‌وه‌ی راگه‌یاند و ژماره‌ی قوربانییانیش روو له‌زیادبوونه.
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه:
رۆژی پێنجشه‌ممه 24/11/2016 له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبیلێكی بۆمبڕێژكراو له‌شاری حله 70 هاووڵاتیانی بێ‌تاوان شه‌هید و 20 ی دیكه‌ش بریندار بوون.
وێڕای ئه‌وه‌ی زۆر به‌توندی ئیدانه‌ی ئه‌و كرده‌وه نامرۆڤانه‌ی تیرۆریستان ده‌كه‌ین، پرسه و سه‌ره‌خۆشی خۆشمان بۆ خانه‌واده و كه‌سوكاری شه‌هیدانی ئه‌و رووداوه دڵته‌زێنه راده‌گه‌یه‌نین و هیوای چاكبوونه‌وه بۆ برینداران ده‌خوازین.
له‌وه‌ش دڵنیاین، كه كرده‌وه‌ی نامرۆڤانه‌ی تیرۆریستان و پەلاماری له‌مجۆره دادی شكسته‌كانیان له به‌ره‌كانی شه‌ڕ نادات و چاره‌نووسی تیرۆریستان سه‌رشۆڕی و له‌ناوچوونه.
سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان
24/11/2016