ئه‌حمه‌د تورك بۆ زیندانێك له ئیستانبوڵ گواسترایه‌وه
K24 – هه‌ولێر
هاوشاره‌داری مێردین ئه‌حمه‌د تورك، پاش ئه‌وه‌ی له لایه‌ن وه‌زاره‌تی ناوخۆ له كاره‌كه‌ی دوور خرایه‌وه و دواتر ده‌ستگیركرا و له یه‌كه‌م دانیشتنی دادگا بڕیاری گرتنی درا و بۆ زیندانی سیلیڤری له ئیستانبول گواسترایه‌وه.
ئه‌حمه‌د توركیا رۆژی 17 تشرینی دووه‌م به فه‌رمانی وه‌زیری ناوخۆی توركیا له سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی گه‌وره‌ی مێردین دوور خرایه‌وه و والی مێردین وه‌ك قه‌یوم له شوێنی دانرا.
پۆلیسی تورك رۆژی 21 تشرینی دووه‌م هه‌ڵیكوتایه سه‌ر ماڵی ئه‌حمه‌د تورك و ده‌ستگیری كرد و رۆژی 24 مانگ بۆ دادگا بردرایه به‌رده‌م دادوه‌ر و هه‌ر له دانیشتنی یه‌كه‌م بڕیاری گرتنی درا و هه‌ر دوێنێ بۆ زیندانی سیلڤیری له ئیستانبوڵ گواسترایه‌وه.
گرتنی ئه‌حمه‌د تورك پاش ئه‌وه دێت كه هاوسه‌رۆكه‌كانی هه‌ده‌په، سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش و فیگه‌ن یوكسه‌كداغ و هه‌شت په‌رله‌مانتاری دیكه‌ی ئه‌و حزبه له زینداندان.
گرتنی په‌رله‌مانتارانی هه‌ده‌په و له‌سه‌ر كارلادنی شاره‌وانییه‌كانی باكووری كوردستان و ده‌ستگیركردنی زۆربه‌ی هه‌ره زۆریان كاردانه‌وه‌ی توندی یه‌كێتی ئه‌وروپا لێكه‌وته‌وه.
په‌رله‌مانی ئه‌وروپا رۆژی 24 تشرینی دووه‌م، دانوستانه‌كانی تایبه‌ت به پرۆسه‌ی ئه‌ندامه‌تی توركیا له یه‌كێتی ئه‌وروپا هه‌ڵپه‌سارد و هه‌ر ئه‌مرۆ په‌رله‌مانی ئوستریا (نه‌مسا) ئابلۆقه‌ی خسته سه‌ر توركیا و فرۆشتنی چه‌ك به‌م وڵاته قه‌ده‌غه‌ی كرد.
ئه‌حمه‌د تورك هاوشارداری مێردین له هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌كان له 30 ئاداری 2014 له‌سه‌ر لیستی پارتی هه‌رێمه‌كانی دیموكرات-ده‌به‌په وه‌ك هاوشاره‌داری مێردین هه‌ڵبژێردرا.
له 2 ته‌موزی 1942 له دێرك پارێزگای مێردین له دایكبووه
له 17 ئابی 2005 تا 3 ته‌موزی 2007 سه‌رۆكی پارتی كۆمه‌ڵی دیموكراتیك-ده‌ته‌په بوو.
شه‌ش خول په‌رله‌مانتار بووه له ساڵانی (1973 - 1977 – 1987 – 1991 –2007 –2011)
له ساڵانی 1973-1974 ئه‌ندامی پارتی دیموكرات بوو
له ساڵانی 1974-1980 ئه‌ندانی پارتی كۆماری گه‌ل-جه‌هه‌په بوو.
له ساڵانی 1987-1994 ئه‌ندامی پارتی سوسیال دیموكراتی گه‌ل بوو.
له ساڵانی 2005 تا 2009 ئه‌ندامی پارتی كۆمه‌ڵی دیموكراتیك-ده‌ته‌په بوو.