به‌هۆی رووداوێكی هاتووچۆ پێنج هاووڵاتی بوونه قوربانی
K24 – كه‌لار:
به‌هۆی رووداوێكی هاتووچۆ و پێكدادانی چوار ئۆتۆمبێل له‌سه‌ر رێگه‌ی كه‌لار – خانه‌قین، له نزیكه‌ی بازگه‌ی باوه مه‌حموودی نزیك گوندی سه‌وزبڵاخ، هاووڵاتییه‌ك گیانی له‌ده‌ستدا و چواری دیكه‌ش برینداربوون.
نه‌قیب كارزان مه‌جید، گوته‌بێژی پۆلیسی هاتووچۆی گه‌رمیان به كوردستان 24ی راگه‌یاند، ئۆتۆمبێله‌كان له جۆری ئۆپل، تیۆیۆتا كۆرۆلا، كیا سپۆرتاج و سوپه‌ر سیدانی تاكسی بوونه و شۆفێری ئۆپله‌كه ده‌ستبه‌جێ گیانی له ده‌ستداوه.
هه‌روه‌ها رایگه‌یاند، برینداره‌كانی دیكه‌ش كه برینه‌كانییان سووكه، گه‌یه‌ندراونه‌ته نه‌خۆشخانه له‌وێ چاره‌سه‌ری پزیشكی‌یان بۆ ده‌كرێت، كه دوانییان ئافره‌تن.
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند، تیمه‌كانی پۆلیسی هاتووچۆ گه‌یشتوونه‌ته شوێنی رووداوه‌كه و تیمه‌كانییان سه‌رقاڵی هێلكاری چۆنیه‌تی روودانی رووداوه‌كه‌ن.
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)