به‌شێك له په‌رله‌مانتاره كورده‌كانی به‌غدا: پێویسته پرۆژه یاسای حه‌شدی شه‌عبی ره‌تبكرێته‌وه
"له داهاتوودا ده‌بێته مه‌ترسی بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان"
K24 – سلێمانی:
سبەی شەممە 26ى تشرينى دووه‌م/ نۆڤەمبەر, ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بڕیارە دەنگ لەسەر پرۆژە یاسای حەشدی شەعبی بدات, بەپێی پرۆژه یاساکە مووچەی ته‌واوی چەکدارانی ئەو ھێزە دەخرێتە سەر وەزارەتی دارایی عێراق.
بەشێك لە پەرلەمانتارانی کوردیش پێیانوایە پێویستە فراکسیۆنە کوردییەکان ئه‌و پرۆژه یاسایه ره‌تبكه‌نه‌وه و ده‌نگی پێ نه‌ده‌ن، چونكه لە داھاتوودا مەترسی بۆ سەر ئاسایشی ھەرێمی کوردستان دەبێت.