رێگرتن له وانه‌یه‌كی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان هه‌رای ناوه‌ته‌وه
جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان: بڕۆن بۆ لای برا داعشه‌كانتان له موسڵ

K24 – هه‌ولێر:
جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئێران"عه‌لی موته‌هری" به نزیكه‌كانی "عه‌لی خامنه‌یی" رێبه‌ری شۆڕشی ئیسلامی ئێران ده‌ڵێت" بڕۆن بۆ لای براكانتان له رێكخراوی داعش له شاری موسڵ،پاش ئه‌وه‌ی له لایه‌ن توندڕه‌وه ئێرانییه‌كانه‌وه به شایسته‌ی له سێداره‌دان ناوبرابوو.
به‌گوێره‌ی میدیا ناوخۆییه‌كانی ئێران،تۆمه‌ت به‌خشینه‌وه له نێوان توندڕه‌وه‌كان و چاكسازیخوازان په‌ره‌ی سه‌ندووه و هۆكاره‌كه‌ش په‌یوه‌سته به بڕیاری دادگا بۆ رێگه‌گرتن له وانه‌یه‌كی "موته‌هری" له شاری مه‌شهه‌دی ئێران كه كه‌سه نزیكه‌كانی خامنه‌یی تێیدا باڵاده‌ستن،ئه‌و كێشه‌یه‌ش گه‌وره بووه تا ئه‌و ئه‌ندازه‌یه‌ی حه‌سه‌ن روحانی سه‌رۆككۆماری ئێران داوای له وه‌زیری داد كردووه لێكۆڵینه‌وه بكات.
هه‌ر دوو ره‌وتی توندئاژۆكان و چاكسازیخوازان له باره‌ی ئه‌و رووداوه‌وه هه‌ڵمه‌ته‌كانیان دژ به یه‌كتری زیادكردووه و په‌ڕیوه‌ته‌وه میدیاكانی ئه‌و وڵاته‌ش.
له‌وباره‌یه‌وه رۆژنامه‌ی"كه‌یهان" كه له رێبه‌ری ئێرانه‌وه نزیكه نوسیوویه‌تی" حكومه‌تی ئێران به سه‌رۆكایه‌تی"حه‌سه‌ن رووحانی" بابه‌تی وانه‌كه‌ی مه‌شهه‌دیان قۆستووه‌ته‌وه بۆ به لاڕێدابردنی رای گشتی و خۆڵكردنه چاوی خه‌ڵكی،ئه‌مه‌ش بۆ په‌رده‌پۆشكردنی شكسته‌كانیانه له بواری ئابووری و سیاسی‌دا.