یه‌كێتی مامۆستایان: حكوومه‌ت ئه‌م سێ بڕیاره‌ی له به‌رژه‌وه‌ندی مامۆستایان په‌سه‌ندكرد
K24 - هه‌ولێر:
یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان، له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه به سێ بڕیار ده‌كات كه له كۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌سه‌رپه‌رشتی جێگری سه‌رۆكی حكوومه‌ت و وه‌زیری په‌روه‌رده، په‌سه‌ندكراون.
یه‌كێتی مامۆستایان له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا، دووپات له‌وه ده‌كاته‌وه ئه‌وان له‌م قۆناخه‌دا وای به باش ده‌زانن پرۆسه‌ی په‌روه‌رده بكه‌وێته سه‌ر رێگه‌ی خۆی و به‌ڵێنی ئه‌وه‌ش ده‌دات له هه‌وڵه‌كانی بۆ به‌رجه‌سته‌كردنی مافی مامۆستایان به‌رده‌وام ده‌بێت.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ش، ئه‌و بڕیارانه‌ی حكوومه‌ت له به‌رژه‌وه‌ندی مامۆستایان په‌سه‌ندی كردوون، بریتییه له پێدانی 100 هه‌زار دینار بۆ مامۆستایانی ناوشار و 150 هه‌زار دیناریش بۆ مامۆستایانی ده‌ره‌وه‌ی شار.
بڕیاری دووه‌میش بریتییه له‌و به‌ڵێنه‌ی كه حكوومه‌تی هه‌رێم به یه‌كێتی مامۆستایانی داوه، ئه‌ویش به‌رده‌وامبوونه له ههواڵهكانیییان بۆ پێدانی شایسته داراییه‌كانی مامۆستایان و مووچه‌خۆران له كاتی خۆیدا.
هاوكات حكوومه‌ت به‌ڵێنی ئه‌وه‌شیداوه، كه دوای ته‌واوبوونی سیسته‌می بایۆمه‌تری ئه‌لیكترۆنی، ئه‌و پاشه‌كه‌وته‌ی كه كراوه، وه‌كو ره‌سید ده‌خرێته سه‌ر حیسابی تایبه‌تی خۆیان.
