مامۆستايانى ناڕازى: متمانه‌مان به به‌ڵێنى حكومه‌ت نه‌ماوه
ناڕه‌زايه‌تى مامۆستايانى كۆتايى پێنه‌هێناوه.
K24 – هه‌ولێر:
بڕياره‌كه‌ى حكومه‌تى هه‌رێم بۆ خه‌رجكردنى ده‌رماڵه‌ى هاتوچۆ به بڕى 100 هه‌زار دينار بۆ مامۆستايانى ناوشار و 150 هه‌زار دينار بۆ مامۆستايانى ده‌ره‌وه‌ى شار، ناڕه‌زايه‌تى مامۆستايانى كۆتايى پێنه‌هێناوه.
له نوێترين راگهيهندراودا، مامۆستایانی ناڕازی بە چەند خاڵێک بڕیاری زیادکردنی 100 تا 150 ھەزار دینارەکەیان رەتکردەوە و دەڵێن متمانەیان بە بەڵێنەکانی حکومەت نەماوە.
هه‌ر ئه‌مڕۆ له راگه‌يه‌ندراوێكدا، يه‌كێتى مامۆستايانى كوردستان پشتيوانى خۆى بۆ ئه‌و بڕياره‌ى حكومه‌ت ده‌ربڕى و داواى شكاندنى بايكۆتى كرد.
يه‌كێتى مامۆستايان له راگه‌يه‌ندراوه‌كه‌يدا ده‌ڵێت: يه‌كێتى مامۆستايانى كوردستان ئه‌و بڕيارانه بۆ ئه‌م قۆناغه به باش ده‌زانێت تاوه‌كو پرۆسه‌ى په‌روه‌رده بكه‌وێته‌وه سه‌ر رێگه‌ى خۆى و به‌ڵێن ده‌دات به‌رده‌وام بێت له‌سه‌ر هه‌وڵه‌كانى بۆ ئه‌وه‌ى ته‌واوى داواكارييه‌كانى به‌رجه‌سته بكات.
هه‌روه‌ها هاتووه: "ئەوەی گرنگە لەم هەلومەرجە ناسکەی خوێندن، هەموو لایەنێك هاوکاربن تا ئەم پرسە گرنگە لەوە زیاتر نەوەستێت، کە مەترسییە بۆ ئێستا و ئایندەی ئەو شوێنانەی خوێندنی تێدا وەستاوە".
