شەڕ چالاكییە ھونەرییەكان لە رۆژئاوای كوردستان ناوەستێنێ
K24 – حەسەكە
سەرەڕای بوونی شەڕ و بارودۆخی نالەباری ئابووری، بەڵام بەشێك لە ھونەرمەند و بەھرەمەندانی ئەو بوارە لە شاری حەسەكەی رۆژئاوای كوردستان، چالاكییە ھونەرییەكانیان دەستپێكردوەتەوە و دەیانەوێت شەڕ نەبێتە ھۆكار بۆ دواخستنی ھونەر و كولتووری كوردی لە ناوچەكە، ھاوكات ژمارەیەك لە چالاكوانانی بواری ژنان چەند چالاكییەك ئەنجامدەدەن.