گۆڕان ئامادەیە گفتوگۆ لەسەر گۆڕینی سەرۆكی پەرلەمان بكات
K24 - سلێمانی
دوای پەیامەکەی بارزانی، ھەموو ھەنگاوەکان بۆ جێبەجێکردنی ناوەرۆکی پەیامەکەیە، پارتی بەفەرمی لە رۆژی دووشەممەی داھاتووەوە دەست بە ئەنجامدانی گفتوگۆکان دەکات و ئەندامێکی جڤاتی گۆرانیش دەڵێت، لەسەر پرسی سەرۆکی پەرلەمان ئامادەی گفتوگۆین، لای خۆشیەوە یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان داوادەکات کار بۆ جێبەجێکردنی پەیامەکەی بارزانی بکرێت.