توركیا و روسیا هاوكارییه سه‌ربازییه‌كانیان له سوریا زیاتر ده‌كه‌ن
K24 – هه‌ولێر
سه‌رۆك كۆماری توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان و سه‌رۆكی روسیا ڤلادیمیر پوتین له ماوه‌ی شه‌و و رۆژێكدا دوو جار په‌یوه‌ندی به یه‌كتره‌وه ده‌كه‌ن.
ئه‌ردۆغان له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا ورده‌كاری هێرشێكی هه‌وایی بۆ سه‌ر هیزه‌كانی له سوریا بۆ ڤلادیمیر پوتین ده‌خاته‌روو.
ئه‌ردۆغان رۆژێك پاش هێرشی هه‌وایی سوریا بۆ سه‌ر سه‌ربازانی توركیا له رۆژی 24 تشرینی دووه‌م له نزیك ناحیه‌ی باب په‌یوه‌ندی به پوتین كرد.
دوای تێپه‌ربوونی 26 كاتژمێر له په‌یوه‌ندی یه‌كه‌م، پوتین په‌یوه‌ندی به ئه‌ردۆغانه‌وه كرد.
به‌پێی هه‌واڵێكی رۆژنامه‌ی حوورییه‌تی توركی، له په‌یوه‌ندیی ته‌له‌فۆنی پوتین و ئه‌ردوغان بڕیاریاندا ئاستی هه‌ماهه‌نگی و پێكه‌وه كاركردنی ئه‌و یه‌كه سه‌ربازییه هاوبه‌شه به‌رز بكرێته‌وه كه بۆ ره‌وشی سوریا پێكیان هێناوه.