یه‌كێتی لاوانی دیموكراتی ئه‌وروپا كۆبوونه‌وه‌ی ساڵانه‌ی خۆیان له هه‌ولێر سازده‌كه‌ن
له‌گه‌ڵ راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان كۆبوونه‌وه
K24 - هه‌ولێر:
یه‌كێتی لاوانی دیموكراتی ئه‌وروپا، له ژێر درووشمی "پێشمه‌رگه هێزه‌كه‌ی ئاشتی و ئازادی" كۆبوونه‌وه‌ی ساڵانه‌ی خۆیان له هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان سازده‌كه‌ن، كه سه‌رۆكی یه‌كێتی لاوانی 14 وڵات تێیدا به‌شدارن.
یه‌كێتی لاوانی دیموكراتی ئه‌وروپا، له‌گه‌ڵ مه‌سرور بارزانی، راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان كۆبوونه‌وه و مه‌سرور بارزانی، هیوای سه‌ركه‌وتن بۆ كۆبوونه‌وه‌كه خواست و رایگه‌یاند، كه هیواداره ویسته‌كانی لاوانی ئه‌وروپا و لاوانی كوردستان به شێوه‌یه‌كی تایبه‌تی تێیدا ره‌نگبداته‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، كه هه‌ریه‌ك له خافێر هورتادۆ میرا، سه‌رۆكی یه‌كێتی لاوانی دیموكراتی ئه‌وروپا و فه‌لاح حه‌سه‌ن، جێگری سه‌رۆكی یه‌كێتییه‌كه ئاماده‌یبوون، رووداوه سه‌ربازی و سیاسییه‌كانی ناوچه‌كه و كێشه و قه‌یرانه‌كانی كوردستان و شه‌ڕی مه‌یدانی دژ به تیرۆریستانی داعش تاووتوێكرا.
راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان راشیگه‌یاند، پێویسته ئێوه‌ی لاوان له وڵاته‌كانی خۆتاندا له‌ڕێگه‌ی یهكێتیهكهتانهوه هه‌وڵه‌كانتان زیاتر چڕ بكه‌نه‌وه بۆ ئاشناكردنی هاووڵاتیانی وڵاته‌كانتان به كێشه مێژوویی و بنه‌ڕه‌تیه‌كانی ناوچه‌كه، كه پێویسته ئه‌و هه‌ڵانه‌ی له رابردوودا به‌رامبه‌ر مافه‌كانی كورد كراون، راست بكرێنه‌وه.
له‌لای خۆیه‌وه، خافێر هورتادۆ میرا، سه‌رۆكی یه‌كێتی لاوانی دیموكراتی ئه‌وڕووپا رایگه‌یاند، كه ئه‌وان له یه‌كێتی لاوانی دیموكراتی ئه‌وڕووپا له وڵاتانی ئه‌ندام له یه‌كێتی ئه‌وڕووپا كار ده‌كه‌ن بۆ پشتیوانیكردن له مافه‌كانی گه‌لی كوردستان و گوتیشی: "ئێمه شانازی به پێشمه‌رگه ده‌كه‌ین و قوربانیدانه‌كانی به‌رز ده‌نرخێنین".
