ئينفۆگرافيك.. يه‌كێتى ئه‌وروپا داواى "لامه‌ركه‌زى" بۆ سووريا ده‌كات
يه‌كێتى ئه‌وروپا داوايكردووه، گۆڕانكارى سياسى له سووريا ئه‌نجامبدرێت
K24 – هه‌ولێر:
ڤێدريكا موگرينى به‌رپرسى سياسه‌تى ده‌ره‌وه‌ى يه‌كێتى ئه‌وروپا رايگه‌ياند، به ره‌سمى يه‌كێتى ئه‌وروپا به‌ڵگه‌نامه‌يه‌كى راده‌ستى ئيئتيلافى سووريا و شاندى ئه‌نجوومه‌نى نيشتيمانى كورد له سووريا كردووه و تێيدا ديدگاى يه‌كێتى ئه‌وروپاى بۆ چاره‌سه‌رى پرسى سووريا خستووه‌ته‌ڕوو.
به گوێره‌ى به‌ڵگه‌نامه‌كه، وه‌ك ئه‌وه‌ى موگرينى ئاشكرايكردووه، يه‌كێتى ئه‌وروپا داوايكردووه، گۆڕانكارى سياسى له سووريا ئه‌نجامبدرێت و سيستمێكى لامه‌ركه‌زى له سووريا په‌يڕه‌و بكرێت و پرۆسه‌ى دووباره بنياتنانه‌وه ده‌ستپێبكرێت.
كچه بێژه‌رى كوردستان 24، بوهار ئه‌مين له رێى ئينفۆگرافيكێكى تايبه‌ته‌وه ورده‌كارى زياتر سه‌باره‌ت به‌و پرسه ده‌خاته‌ڕوو.