كۆمارییهكانی فهرهنسا كاندیدی خۆیان بۆ ههڵبژاردنی داهاتوو یهكلاكردهوه
بۆ سهرۆكایهتی ئهو وڵاته
K24 - ههولێر:
لە گەڕی دووەمی ھەڵبژادنی پارتی کۆمارییەکانی فەرەنسادا فرانسوا فیۆن لە ئالان ژوپێی ڕکابەری بردەوە.
بەگوێرەی ئەنجامە بەراییەکان فیۆن لەسەدا 68ی دەنگەکان بردوەتەوە و لە بەرامبەردا ئالان ژوپێ لەسەدا 32ی دەنگەکانی بەدەستھێناوە.
کاتژمێر و نیوێک دوای کۆتایھاتنی دەنگدان ئالان ژووپێ دانی بەشکستەکەیدا نا و پیرۆزبایی لە فرانسوا فیۆنی ڕکابەری کرد.
فیۆن مانگی ئایاری 2017 رووبەروی مارین لوو پێن کاندیدی پارتی بەرەی نیشتیمانی دەبێتەوە بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆکی داھاتووی فەرەنسا.
فرانسوا فیۆن تەمەن 62 ساڵ، لە پارتی کۆماریی لە 2007 تا 2012 سەرۆک وەزیرانی فەرنسا بووە، بەڵێنی گۆرانکاری ریشەییداوە لە بواری سیاسی و ئابووریدا ئەگەر ھەڵبژاردنەکانی ساڵی داھاتووی وڵاتەکەی بباتەوە.
مارین لوو پێن تەمەن 48 ساڵ کاندیدی پارتی بەرەی نیشتیمانی کە دژی وەرگرتنی پەنابەر و ئیسلامییە توندرەوەکانه، بردنەوەی دۆناڵد ترامپ لە ئەمریکا و دەرچوونی بەریتانیا لە یەکێتی ئەوروپا و ھاتنە پێشەوەی کەسێکی وەک مارین لوو پێن نیگەرانی لای بەرپرسانی یەکێتی ئەوروپا دروست کردووە.