به هه‌زاران كه‌س له حه‌له‌ب ئاواره ده‌بن
K24 – هه‌ولێر
به پێشڕه‌وی هێزه‌كانی حكومه‌تی سوریا و هاوپه‌یمانه‌كانی به هه‌زاران دانیشتووی ناوچه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی حه‌له‌ب ئاواره ده‌بن.
به‌پێی هه‌واڵێكی ئاژانسی رۆیته‌رز، هه‌زاران دانیشتووی ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئۆپۆزسیۆنی چه‌كدار له رۆژهه‌ڵاتی شاری حه‌له‌ب ئاواره بوون، پاش ئه‌وه‌ی كه سوپای سوریا و هاوپه‌یمانه‌كانی ماوه‌ی دوو رۆژه پێشڕه‌وی ده‌كه‌ن و یاغیبووان له‌وه ده‌ترسن له‌وانه‌یه گرنگترین ناوچه‌ی نێشته‌جێی ژێر ده‌سه‌ڵاتیان بۆ دوو به‌ش دابه‌ش بكرێت.
هێزه‌كانی حكومه‌تی سوریا و هاوپه‌یمانه‌كانی به‌شێكی زۆری گه‌ڕه‌كی هانانو له باكووری رۆژهه‌ڵاتی به‌ره‌ی پێشه‌وه‌ی جه‌نگ له رۆژهه‌ڵاتی ئابلۆقهدراوی حه‌له‌ب كۆنترۆڵ كرد و پاشان ده‌ستیان به‌سه‌ر گه‌ڕه‌كی جه‌به‌ل به‌درۆ گرت.
سوپای سوریا هه‌روه‌ها كۆنترۆڵكردنی سێیه‌مین گه‌ڕه‌كی رۆژهه‌ڵاتی حه‌له‌ب "ھولۆك" و كوشتنی ژماره‌یه‌كی زۆی چه‌كدار راگه‌یاند و به‌ره‌و گه‌ڕه‌كه‌كانی بوستان بهشرا و حهیدرییه ، سوخور پێشڕه‌وی ده‌كه‌ن.
روانگه‌ی سوری بۆ مافی مرۆڤ رایگه‌یاند به سه‌دان كه‌س توانیویان خۆیان بگه‌یینه ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌ت و هه‌ندێكیشیان بۆ ناوچه‌كانی رۆژئاوای حه‌له‌ب گواستراونه‌ته‌وه و میدیاكانی حكومه‌تیش باس له گه‌یشتنی 1500 هاووڵاتی بۆ ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی هێزه‌كانی ده‌كه‌ن.
به‌پێی ئاماری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان نزیكه‌ی 300 هه‌زار كه‌س له ره‌وشێكی سه‌حت له حه‌له‌ب گیریان خواردووه.
ئاژانسی هه‌واڵی روسیا له‌سه‌ر زاری وه‌زاره‌تی به‌رگری وڵاته‌ی رایگه‌یاند رۆژی یه‌كشه‌ممه زیاتر له 900 هاووڵاتی كە 119 منداڵ لە نێوانیان دایە لە ماوەی 24 كاتژمێری رابردوو گەڕەكی جه‌به‌ل به‌درۆیان به‌جێهشتووه.