دوو گۆڕی به كۆمه‌ڵی كوردانی ئێزیدی دۆزراونه‌ته‌وه
K24 – هه‌ولێر
دوو گۆڕی بە كۆمەڵی كوردانی ئێزیدی له قه‌زای شنگال دۆزراونه‌ته‌وه كه له هه‌ر كامه‌یاندا ته‌رمی 10 كه‌سی تێدایه.
هه‌ردوو گۆڕی به كۆمه‌ڵ رۆژی 27 تشرینی دووه‌م له گوندی شه‌بابیك به دووری 30 كیلۆمه‌تری شنگال دۆزراونه‌ته‌وه، كه 150 مه‌تر له یه‌كتر دوورن و زۆربه‌شیان روفاتی پیاون.
مه‌حما خه‌لیل قایمه‌قامی شنگال رایگه‌یاند ته‌واوی قوربانیانی هه‌ردوو گۆڕی به كۆمه‌ڵ هاووڵاتیان ئیزیدین كه تا ئێستا 29 گۆڕی به كۆمه‌ڵ دۆزراونه‌ته‌وه و هه‌وڵه‌كانیشیان به‌رده‌وامن بۆ دۆزینه‌وه‌ی زیاتر، كه هێشتا چاره‌نووسی هه‌زاران كه‌س دیار نییه.
هێزه‌كانی پێشمه‌رگه هه‌ردوو گۆڕی به كۆمه‌ڵیان دۆزیوه‌ته‌وه كه ناسنامه‌كانیشان پێی بووه و به بولدۆزێر ژێر خاك كراون.
چه‌كدارانی داعش له رۆژی سێ ئابی 2014 په‌لاماری شنگالیان دا و به‌هۆیه به هه‌زاران كه‌س ئاواره بوون و به هه‌زاران كه‌سی دیكه‌ش كه‌وتنه به‌ر ده‌ستی داعش و رفێنران و چاره‌نووسی به‌شێكیان دیار نییه. تا ئه‌مرۆ روفاتی 1600 كه‌س دۆزراوه‌ته‌وه.
به‌پێی نووسینگه‌ی تایبه‌ت به رفێندراوان، نزیكه‌ی 3500 هاووڵاتی كوردی ئێزیدی له ژێر ده‌ستی داعش دان كه زۆربه‌یان ژن و منداڵن.