بە ڤیدیۆ..ئەسپ ئۆتۆمبێل رادەكێشێ

K24 - ھەولێر

بەھۆی دابەزینی پلەی گەرما بۆ چەند پلەیەکی ژێر سفر، ئۆتۆمبێلەکانی ناوچەی قەرسی باکوری کوردستان بەیانیان کارناکەن و ھاووڵاتیەکی دەڤەرەکەش شێوازی جۆربەجۆر تاقیدەکاتەوە تا ئۆتۆمبێلەكان بەكاربخەن، یەكێك لە ھاووڵاتیان ئۆتۆمبێلەكەی بە ئەسپ رادەكێشێ و بە گوندەكەیان دا دەسوڕێنەوە تا ئۆتۆمبێلەكە ئیش بكات.