ئه‌م كاره‌ی كریستیانۆ كردوویه‌تی به‌هیچ یاریزانێكی دیكه نه‌كراوه
بووه یه‌كه‌مین یاریزان له مێژووی ئه‌ورووپا كه توانیویه‌تی ئه‌م ریكۆرد تۆمار بكات
كریستیانۆی ئه‌ستێره‌ی پورتوگالی یانه‌ی ریال مه‌درید، به تۆمار كردنی ئه‌و دوو گۆڵه‌ی له سپۆرتینگ خیخۆنی تۆمار كرد، ژماره‌ی گۆڵه‌كانی سه‌رووی 50 گۆڵی تێپه‌ڕاند و ریكۆردێكی نوێی تۆمار كرد.
كریستیانۆ رۆناڵدۆی هێرشبه‌ری ریال مه‌درید، تاكه یاریزانی مێژووی ئه‌ورووپا كه توانیویه‌تی بۆ 6 ساڵی له‌سه‌ریه‌ك ژماره‌ی گۆڵه‌كانی له ماوه‌ی ساڵێكدا له‌سه‌رجه‌م پاڵه‌وانییه‌تییه‌كان بگاته سه‌رووی 50 گۆڵ.
1ـ لــه 2011 كریستیانۆ 60 گۆڵ
2ـ لــه 2012 كریستیانۆ 63 گۆڵ
3ـ لــه 2013 كریستیانۆ 69 گۆڵ
4ـ لــه 2014 كریستیانۆ 61 گۆڵ
5ـ لــه 2015 كریستیانۆ 57 گۆڵ
6ـ لــه 2016 كریستیانۆ 51 گۆڵ.
لیۆنێل مێسی ئه‌ستێره‌ی ئارجێنتینای یانه‌ی بارسێلۆنا له 2016 خاوه‌نی 58 گۆڵه، به‌ڵام كریستیانۆ هێشتا له‌مساڵدا ده‌رفه‌تی زیاتری له‌به‌رده‌مدا ماوه بۆ ئه‌وه‌ی ژماره‌ی گۆڵه‌كانی زیاتر بكات و بۆ ئه‌مساڵیش مێسی تێپه‌ڕێنێت.