بارسێلۆنا پێش یاری كلاسیكۆ كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌ی بۆ دروست بوو
یه‌كێك له باشترین یاریزانه‌كانی له‌ده‌ستدا
یانه‌ی بارسێلۆنا له راگه‌یاندراوێكدا پێش یاری كلاسیكۆ هه‌واڵێكی ناخۆشی بۆ هانده‌رانی راگه‌یاند و پێكانی یه‌كێك له باشترین یاریزانه‌كانی بڵاو كرده‌وه و باس له دووركه‌وتنه‌وه‌ی یاریزانێكی دیكه‌شی ده‌كرێت.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، 28 نۆڤێمبه‌ری 2016، یانه‌ی بارسێلۆنا له‌سه‌ر پێگه‌ی خۆی هه‌واڵی پێكانی جۆردی ئالبای راگه‌یاند، به‌بێ ئه‌وه‌ی ماوه‌ی دووركه‌وتنه‌وه‌ی ئه‌م یاریزانه ئاشكرا بكات.
ئه‌م هه‌واڵه له كاتێكدایه كه جۆردی ئالبا له دوایین یاری خۆی به‌رامبه‌ر ریال سوسیداد به درێژایی 90 خولهك یاری كرد، به‌ڵام له راگه‌یاندراوه‌كه‌ی بارسێلۆنا جه‌خت له‌وه كراوه‌ته‌وه كه ئالبا له كۆتایی گێمی یه‌كه‌م هه‌ستی به ئازارێكی زۆری له ئه‌ژنۆی راستی كردووه، به‌ڵام گۆڕانكاری پێ نه‌كرا و تا دوایین خولهك یاری كرد.
پێكانه‌كه‌ی ئالبا له كاتێكدایه كه هێشتا داهاتووی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌ندرێس ئینیێستا و ماتیۆش دیار نییه.
له لایه‌كی دیكه‌دا، ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه كه ئاردا تورانی ناوه‌ڕاستكاری بارسێلۆنا به‌هۆی تووشبوونی به نه‌خۆشی و سه‌رمابوون به‌شداریی مه‌شقه‌كانی ئه‌مڕۆی نه‌كردووه.
یانه‌ی بارسێلۆنا رۆژی شه‌ممه‌ی داهاتوو له كلاسیكۆی ئیسپانیا له یاریگه‌ی كامپ نوو له كاتژمێر 06:15 خولهك به كاتی باشووری كوردستان میوانداریی ریال مه‌دریدی ركابه‌ری ده‌كات.