سێ كچه‌كه‌ به‌ به‌رهه‌مێكى نوێوه‌ ده‌ركه‌وتنه‌وه‌

تۆڕه‌ كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كانيان به‌خۆيانه‌وه‌ سه‌رقاڵكردووه‌

K24 – هه‌ولێر

سێ کچی جۆرجیایی، گرووپێکی گۆرانییان دروست کردووە و گۆرانیی فۆلکلۆری وڵاتەکەیان دەڵێنەوە.

ئانا و تاتیا و شۆرینا، ئەو سێ کچە جۆرجیاییەن، کە ئێستا گرووپێکی گۆرانییان بە ناوی (تریۆ ماندیلی) پێكهێناوه‌ و بەردەوام ڤیدیۆ و کلیپی گۆرانیی خۆیان لە ماڵپه‌ره‌ کۆمەڵایەتییه‌كانی فەیسبووک و  یوتیوب بڵاو دەکەنەوە.

ئەم سێ کچە، ئه‌مجاره‌شيان به‌ده‌م رێگاوه‌ به‌ ميوزكێكى زۆر ساده‌، به‌رهه‌مێكى تازه‌ بڵاو ده‌كه‌نه‌وه‌.