ئۆهايۆ.. به هۆى ته‌قه‌ى چه‌كدارێكه‌وه حه‌وت كه‌س بريندار بوون
K24 – هه‌ولێر:
له ويلايه‌تى ئۆهايۆى ئه‌مريكا چه‌كدارێك خۆى له باڵه‌خانه‌يه‌كى زانكۆدا حه‌شارداوه و به هۆى رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ پۆليس حه‌وت كه‌س بريندار بوون.
به گوێره‌ى زانيارييه سه‌ره‌تاييه‌كان پۆليس گه‌مارۆى باڵه‌خانه‌ى زانكۆكه‌ى داوه و رێگه سه‌ره‌كييه‌كانى هاتوچۆ كۆنترۆڵ كراوون و بارى مه‌ترسى راگه‌يه‌ندراوه.
تا ئێستا ناسنامه‌ى چه‌كداره‌كه نه‌زانراوه.
پۆليس برينداربوونى حه‌وت كه‌سى پشتڕاستكردووه‌ته‌وه و برينداره‌كان گواستراونه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه.
ڤيديۆكه‌ى ببينه