نوێنه‌ران په‌سندكردنى بودجه‌يان دواخست
بۆ رۆژی پێنجشەممەى كۆتايى ئه‌م هه‌فته‌يه
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق گفتوگۆکردنی لەبارەی بودجەى گشتى وڵات بۆ رۆژی پێنجشەممەى كۆتايى ئه‌م هه‌فته‌يه دواخست.
په‌یامنێری كوردستان 24 رایگه‌یاند، دانیشتنەکانی پەرلەمان لە بارەی بودجەی ساڵی 2017 و پڕۆژە یاسای هەڵگرتنی چەک بۆ رۆژی پێنجشەممەی داهاتوو دواخران.
هه‌ر سه‌باره‌ت به پڕۆژه یاسای بودجه ئاماژه‌ى بە کۆبوونەوەیەکی سەرۆکایەتی پەرلەمانیش کردووە لەگەڵ سەرۆکى فراکسیۆنەکان بۆ یەکلاییکردنەوەی کۆمەڵێک پڕۆژە یاسای گرنگ بۆ خستنە دەنگدانەوە.
ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌یانه‌وێت پێش پشووی په‌رله‌مان ده‌نگدان له‌سه‌ر پڕۆژه یاسای بودجه ته‌واو بكه‌ن.