وێنه و ڤیدیۆ.. به‌فر چیاكانی عه‌ره‌بستانی سعوودیه داده‌پۆشێت
عه‌ره‌بستان به‌رگی سپی ده‌پۆشێت.. هیچ كات وه‌كو ئه‌مجاره نه‌بووه
K24 - هه‌ولێر:
پله‌كانی گه‌رما له سعوودیه گه‌یشتنه خوارووی سفر و به‌فر له هه‌ندێك ناوچه‌ی ئه‌و وڵاته، چیاكانی داپۆشیوه، سعوودییهكانیش وه‌ك دیارده‌یه‌كی ده‌گمه‌ن له‌و به‌فربارینه ده‌ڕوانن و خۆشحاڵی خۆیان ده‌رده‌بڕن.
دابه‌زینی پله‌ی گه‌رمی، چاوه‌ڕواننه‌كراوبوو، به‌تایبه‌تیش له ناوچه‌كانی ناوه‌ڕاست و باكووری رۆژهه‌ڵاتی سعوودیه، به‌و پێیه‌ی له وه‌رزه ساردهكانیشدا پله‌ی گه‌رمی 20 پله بووه، به‌ڵام ئێستا له ناوه‌ڕاست -1 و له باكووری رۆژئاواش -3 پله‌یه.
هاووڵاتییانی سعوودیه خۆشحاڵی خۆیان به‌و به‌فربارینه ده‌ربڕی و وێنه و گرته‌ی ڤیدیۆییان له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكرده‌وه، هوكات ئه‌و كه‌شوهه‌وایه به كه‌شێك "زۆر ئه‌وروپیانه" وه‌سف ده‌كه‌ن.
وه‌ك له وێنه‌كاندا ده‌رده‌كه‌وێت، شۆفێران ئۆتۆمبێله‌كانییان له لاڕێكان راگرتووه و شه‌ڕه به‌فر ده‌كه‌ن.
Snow today in Jabal Al-Lawz (mountain of almonds), Tabuk, Saudi Arabia. 23-11-2016/22-2-1438H #MyArabia ???pic.twitter.com/8CAVx8L1pC
— رسيس عبدالرحمن الفهد (@Rasees) November 23, 2016
شاهد المقطع الذي صدم محترفي التزلج في أوروبا وأمريكا تزلج على الثلج في جبال اللوز بالطريقة السعودية#جبل_اللوز#تبوك pic.twitter.com/TOf6BKRZPe
— ماجد فتيني (@majed_waheep) November 23, 2016
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)