ترامپ و ئه‌ندامانی تیمه‌كه‌ی به قه‌د ده‌وڵه‌تێك ده‌وڵه‌مه‌ندن
K24 - هه‌ولێر:
سامانی كه‌سایه‌تییه هه‌ڵبژێردراوه‌كان بۆ ئیداره‌ی نوێی كۆشكی سپی له‌لایه‌ن دۆناڵد ترامپ، سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراوی ئه‌مه‌ریكا، بووه‌ته‌ی جێگه‌ی سه‌رنجی میدیاكان، به‌و پێیه‌ی زۆرینه‌یان كه‌سایه‌تی ده‌وڵه‌مه‌ند و خاوه‌ن سه‌رمایه‌ن.
به گوێره‌ی وێبسایتی "پۆلیتیكۆ" ته‌واوی سه‌رمایه‌ی تیمه‌كه‌ی ترامپ، كه له كۆشكی سپی هاوكاری سه‌رۆكی نوێی ئه‌مه‌ریكا ده‌كه‌ن، نزیكه‌ی 35 ملیار دۆلار ده‌بێت و به ته‌نها ترامپیش خاوه‌ن 10 ملیار دۆلاره.
ئه‌گه‌ر بێت و سامانی خێزانی بيتسی دیڤۆس بخرێته سه‌ر ئه‌و ژماره‌یه، كه 5.1 ملیار ده‌بێت و له‌لایه‌ن ترامپه‌وه وه‌ك وه‌زیری په‌روه‌رده و فێركردن ده‌ستنیشانكراوه، ئه‌وا سامانه‌كه‌یان له 79 ده‌وڵه‌تی دنیا زیاتره.
له ئه‌گه‌ری زیادكردنی سامانی هارۆڵد هام، راوێژكاری ترامپ و كاندید بۆ وه‌زیری وزه‌ی ئه‌مه‌ریكا، كه 15.3 مليار دۆلاره، له‌گه‌ڵ سامانی ویلبه‌ر روس كه نزیكه‌ی 2.9 ملیار دۆلاره، له‌گه‌ڵ ته‌واوی سامانی ئه‌ندامانی تیمه‌كه‌ی ترامپ، ئه‌وا سامانه‌كه‌یان ده‌گاته 35 ملیار دۆلار و له 100 ده‌وڵه‌تی جیهان زیاتر ده‌بێت.
سامانه‌كه‌ی ترامپ و ئه‌ندامانی ئیداره نوێیه‌كه‌ی، ده‌گاته 35 ملیار دۆلار، ئه‌مه واده‌كات سامانی ئه‌ندامانی ئیداره‌ی نوێی ئه‌مه‌ریكا، له ژماره‌یه‌ك ده‌وڵه‌تی وه‌كو بۆلیڤیا، به‌حره‌ین، كۆتدیڤوار و كامیرۆن زیاتر بێت، كه داهاتهكانییان له‌نێوان 33.2 بۆ 29.2 ملیار دۆلار ده‌بێت، ئه‌وه جیا له ده‌یان ده‌وڵه‌تی دیكه‌ی، كه سامانه‌كانییان زۆر له‌و ژماره‌یه كه‌متره.
