بۆمبه چێندراوهكان ناهێڵن باشيك ئاوهدان بكرێتهوه
لە ئێستاشدا تیمی پووچەڵكردنەوەی مین خەریكی پاككردنەوەیانن
K24 – ههولێر:
ئەوكاتەی داعش لە باشیك بوو، دەوروبەری ئەو شارەدێیەی پڕكردبوو لە بۆمبی چێندراو، تەنانەت بۆمبی چێندراویان لە نێو ئەو دەبە گەورانەش دانابوو كە بۆ خۆشكردنی زەیتوون بەكاردێن، لە ئێستاشدا تیمی پووچەڵكردنەوەی مین خەریكی پاككردنەوەیانن، بەڕێوبەری شارەدێكەش دەڵێت: تا ناوچەكە پاك نەكرێتەوە خەڵكەكەی ناتوانن بگەڕێنەوە.