توركيا به‌رده‌وامه له بۆردومانكردنى هێزه‌كانى سوورياى ديموكرات
سوپای توركیا بنكه‌كانی شه‌ڕڤانانی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ربازی منبج له‌و شارۆچكه‌یه تۆپباران ده‌كات و تائێستا هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تیش به‌رامبه‌ر به‌و ره‌فتاره‌ی توركیا بێ هه‌ڵوێسته.
K24 – هه‌ولێر:
سوپای توركیا بنكه‌كانی شه‌ڕڤانانی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ربازی منبج له‌و شارۆچكه‌یه تۆپباران ده‌كات و تائێستا هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تیش به‌رامبه‌ر به‌و ره‌فتاره‌ی توركیا بێ هه‌ڵوێسته.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، كه هێزه‌كانی یه‌په‌گه كشاونه‌ته‌وه رۆژهه‌ڵاتی فورات و ئه‌مه‌ریكاش به‌ڵێنی دابوو، كه توركیا هێرشه‌كانیان بۆ سه‌ر شه‌ڕڤانان راده‌گرێت، به‌ڵام دوای وه‌رگرتنی چه‌كی قورس له‌لایه‌ن هێزه‌كانی سووریای دیموكراته‌وه، پێده‌چێت ئه‌و هێزانه رووبه‌ڕووی هێرشه‌كان ببنه‌وه.