له په‌رله‌مانی توركیا كێشه‌ی زمانی كوردی سه‌رهه‌ڵده‌داته‌وه
K24 – هه‌ولێر
له كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی توركیا، په‌رله‌مانتاری هه‌ده‌په‌ی پارێزگاری سێرت پرۆژه پێشنیارێك به زمانی كوردی پێشكه‌ش كرد، به‌ڵام رووبه‌رووی ره‌خنه‌ی هه‌ندێ په‌رله‌مانتارانی تورك بووه‌و و له كۆتاییدا ناچاركرا به زمانی توركی قسه‌كانی ته‌واو بكات.
له‌و كاته‌ی په‌رله‌مانتار به‌سیمه كۆنجا به زمانی كوردی پرۆژه‌كه‌ی پێشكه‌ش كرد، په‌رله‌مانتارانی ئاك پارتی به گوتنی "به توركی قسه بكه" ناڕه‌زایه‌تی خۆیان پێشاندان.
كۆنجا پاش ئه‌وه‌ی ماوه‌یه‌ك به زمانی كوردی قسه‌ی كرد، به توركی كۆتایی به قسه‌كانی هێنا و گوتی "حكومه‌ت له توركی قسه‌كردنمان تێ ناگات، با كه‌مێك به زمانی خۆمان قسه بكه‌ین".
په‌رله‌مانتاریكی مه‌هه‌په، قسه‌كردنی به زمانی كوردی له ناو په‌رله‌مان بۆ جێبه‌جێ نه‌كردنی سیسته‌می په‌روه‌ده‌ی نه‌ته‌وه‌یی تورك گه‌ڕانده‌وه.
جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی توركیا، په‌روین بولدان كه بۆ خۆیشی په‌رله‌مانتاری هه‌ده‌په‌یه رایگه‌یاند زمانی فه‌رمی توركییه، به‌ڵام كوردیشی زمان 20 ملیۆن كه‌سه. گوتیشی پێشتر هه‌ندێ په‌رله‌مانتار به كوردی، ئه‌رمه‌نی، ئازه‌ری و زمانه‌كانی دیكه قسه‌یان كردووه، به‌ڵام به‌م شێوه‌یه تووشی ره‌خنه نه‌بوونه‌ته‌وه.