ئۆپێك بڕیاری كۆتایی دەدات
بڕی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت كه‌م ده‌كاته‌وه
K24 – هه‌ولێر
ئەندامانی ئۆپێك ئەمڕۆ چوارشەممە كۆ دەبنەوە بۆ تاوتوێكردنی پرسی كەمكردنەوەی بڕی بەرھەمھێنانی نەوت، كە پێشتر بڕیاری لەسەر دراوە و بڕه‌كه‌شی دیاریكراوه و به‌هۆیه‌وه پێشبینی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت ده‌كرێت.
وه‌زیرانی نه‌وتی وڵاتانی ئه‌ندامی ئۆپێك به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی ئه‌م پرسه تاوتوێ ده‌كه‌ن كه ناكۆكی سه‌ره‌كی بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی بڕی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت نێوان ئێران و سعودیه دایه.
كۆماری ئیسلامی ئێران ئاماده نییه بڕی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وته‌كه‌ی كه‌م بكاته‌وه یان له ئاستێكی دیاریكراو بهێڵێته‌وه كه پێی وایه به‌هۆی سزاكانی نێوده‌وڵه‌تی بڕی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وته‌كه‌ی كه‌می كردووه و ده‌یانه‌وێت بگه‌ینێته ئاستی به‌ر سزا ئابوورییه‌كان.
به‌پێی هه‌واڵیكی رۆیته‌رز، وه‌زیری نه‌وتی ئێران بیژه‌ن زه‌نگه‌نه به ده‌ربڕینی گه‌شبیینی خۆی بۆ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی ئۆپێك رایگه‌یاند هیچ داواكارییه‌ك بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی بڕی به‌رهه‌م له ئێران نه‌كراوه.
وه‌زیری نه‌وتی ئیمارات سوهه‌یل بن محه‌مه‌د له لایه‌ن خۆیه‌وه زۆر گه‌شبینه به كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی ئۆپێك و هاوتاكانی له ئه‌نگۆلا و جه‌زائیر و نیجریا پێیان وایه ئۆپێك ئه‌مڕۆ ده‌گاته رێككه‌وتنێك.
پێشتر حه‌یدر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ئاماده‌یی وڵاته‌كه‌ی پیشاندا بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی بڕی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت، بۆ ئه‌وه‌ی نرخه‌كه به‌رز ببێته‌وه.
پرسی كه‌مكردنه‌وه‌ی بڕی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت پاش ئه‌وه هاته ئاراوه كه نرخی نه‌وت بۆ ماوه‌ی زیاتر له دوو ساڵە به‌رده‌وامه له نزمبوونه‌وه و هه‌ر به‌رمیلێكی نه‌وت له زیاتر له 100 دۆلار بۆ نزمترین ئاست نزمبووهوە.
سه‌رچاوه‌كانی ئۆپێك رایانگه‌یاند ئێران له نامه‌یه‌كدا داوای كردووه سعودیا به‌رهه‌مهێنانی نه‌وته‌كه‌ی رۆژانه ملیۆنێك به‌رمیلی نه‌وت كه‌م بكاته‌وه.
14 وڵاتی ئه‌ندامی ئۆپێك یه‌ك له‌سه‌ر سێی نه‌وتی جیهان به‌رهه‌م ده‌هێنن، له كۆبوونه‌وه‌ی مانگی ئه‌یلول له جه‌زائیر له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی بڕی به‌رهه‌م بۆ 32.5 تا 33 ملیۆن به‌رمیلی نه‌وت رێككه‌وتن كه ئێستا رۆژانه 33.64 ملیۆن به‌رمیلی نه‌وت به‌رهه‌م ده‌هێنن.
ئۆپێك رایگه‌یاند له ئێران، لیبیا‌و نیجیریا خۆش بووە بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی بڕی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت، به‌هۆی نائارامی و سزاكانه‌وه.