هه‌ولێر له خولی عێراق سبه‌ی یارییه‌كی قورسی هه‌یه
له مێژووی خۆیدا نه‌یتوانیوه له‌م یانه‌یه بباته‌وه
له گه‌ڕی نۆیه‌می خولی نایابی تۆپی پێی عێراق یانه‌ی هه‌ولێر بۆ رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی نه‌وتی باشوور ده‌بێته‌وه و له مێژووی خۆشی‌دا تا ئێستادا یانه كوردییه‌كه‌ی پایته‌خت له‌م یانه‌یه‌ی نه‌بردۆته‌وه.
به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ یانه‌ی هه‌ولێر بۆ رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی یانه‌ی نه‌وتی باشوور گه‌شتی به‌سرای كردووه، بڕیاره سبه‌ی پێنجشه‌ممه له كاتژمێر 02:00ـی پاشنیوه‌ڕۆ به كاتی باشووری كوردستان به‌یه‌ك بگه‌ن.
یانه‌ی هه‌ولێر له مێژووی خۆیدا 6 یاری له‌گه‌ڵ نه‌وتی باشوور ئه‌نجامداوه و تا ئێستا یانه كوردییه‌كه هیچ سه‌ركه‌وتنێكی تۆمار نه‌كردووه، 3 یاری به یه‌كسانبوون كۆتایی هاتووه و له 3 یارییه‌كه‌ی دیكه‌یشدا نه‌وتی باشوور براوه بووه.
یانه‌ی هه‌ولێر له كۆی 8 یاری ئه‌م وه‌رزه‌ی، خاوه‌نی یه‌ك سه‌ركه‌وتن و یه‌ك شكست و 6 یه‌كسانبوونه، به 9 خاڵیش له خانه‌ی نۆیه‌می ریزبه‌ندیی خولی عێراق دێت.