توركيا به دواى جێگره‌وه‌ى ئه‌وروپادا ده‌گه‌ڕێت
له شاری ئه‌سته‌مبوڵ به ئاماده‌بوونی نوێنه‌ری 70 وڵاتی ئاسیایی و عه‌ره‌بی و ئه‌فریقی، لوتكه‌یه‌كی هاوبه‌شی ئابووری به‌ڕێوه‌چوو
K24 – هه‌ولێر:
توركیا به‌دوای جێگره‌وه‌ی ئه‌وروپادا ده‌گه‌ڕێت بۆ هاوبه‌شی ئابووری و بازرگانی، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش له شاری ئه‌سته‌مبوڵ به ئاماده‌بوونی نوێنه‌ری 70 وڵاتی ئاسیایی و عه‌ره‌بی و ئه‌فریقی، لوتكه‌یه‌كی هاوبه‌شی ئابووری به‌ڕێوه‌چوو، له‌و لوتكه‌یه‌دا ئامانجی په‌نجا ساڵی داهاتوو له په‌یوه‌ندییه ئابوورییه‌كان وت‌ووێژیان له‌باره‌وه كرا.