ڤیدیۆ.. دواساته‌كانی ياريزانه به‌رازیلییه‌كان به‌ر له كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌كه‌یان
K24 - هه‌ولێر:
گرته‌یه‌كی ڤیدیۆی له‌سه‌ر تۆڕی ئینته‌رنێت بڵاوكراوه‌ته‌وه، كه تێیدا یه‌كێك له یاریزانه‌كانی یانه به رازیلییهكه، به‌ر له‌وه‌ی ده‌ست به گه‌شته‌كه‌یان بكه‌ین تۆماری كردووه و له‌گه‌ڵ هاوڕێكانی دڵخۆی خۆیان ده‌رده‌بڕن.
یاریزانانی یانه‌كه، له مێژوودا یه‌كه‌مجاره بگه‌نه یاری كۆتایی جامی یانه‌كانی ئه‌مه‌ریكای باشوور، دڵخۆشی خۆیان به ئه‌نجامی یانه‌كه‌یان ده‌رده‌بڕن، به‌ڵام فڕۆكه‌كه كه‌وته خواره‌وه و له كۆی 81 كه‌س، 76 كه‌سیان گیانییان له‌ده‌ستدا و ته‌نها 5 كه‌س رزگارییان بووه.
دوای ئه‌وه‌ی یاریزانه‌كه ئه‌و گرته ڤیدیۆییه تۆمارده‌كات، كه هێشتا گه‌شته‌كه‌یان ده‌ستی پێنه‌كردووه، له یه‌كێك له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاویده‌كاته‌وه، تا ئێستاش هیچ گرته‌یه‌كی دیكه‌ی ناو فڕۆكه‌كه بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه.
حكوومه‌تی كۆلۆمبیا رۆژی سێشه‌ممه‌ی رابردوو رایگه‌یاند، فڕۆكه‌یه‌كی گواستنه‌وه‌ی یاریزانانی یانه‌ی "شابكوینسی" به‌رازیلی بۆ تۆپی پێ، له ئه‌نجامی كێشه‌یه‌كی ته‌كنیكی له چیاكانی كۆلۆمبیا كه‌وتووه‌ته خواره‌وه، ئه‌و رووداوه‌ش ته‌واوه‌ی ناوه‌نده وهزرشییهكانی جیهانی تووشی شۆك كرد.
ئه‌و فڕۆكه‌یه‌ی یاریزانانی یانه به‌رازیلییه‌كه گه‌شتییان پێكرد، سه‌ر به كۆمپانیای "لامیا"ی بۆلیڤیایه، جگه له یاریزانان و ئه‌ندامی ده‌سته‌ی كارگێڕی یانه‌كه، ژماره‌یه‌ك رۆژنامه‌وانی وه‌رزشیش له ناو فڕۆكه‌كه‌دا بوونیان هه‌بوو، كه ئه‌وانیش گیانیان له‌ده‌ستدا.