زیاتر له 20 ملم باران باریووه
جوتیاران ده‌توانن بۆ كشتوكاڵ سوودی لێوه‌ربگرن
K24 – هه‌ولێر:
به‌ڕێوه‌به‌راتی گشتی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌ی هه‌رێم ڕایدهگهیهنێنت: له ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا له سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بری بارانبارین گه‌یشتووه‌ته سه‌رووی 20 ملم و له هه‌ندیك ناوچه‌ش به‌فر باریوه. ته‌نها له حاجی ئۆمه‌ران 7 سانتیمه‌تر به‌فر تۆماركراوه.
هه‌روه‌ها فازڵ ئیبراهیم به‌ڕیوه‌به‌ری كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌ی هه‌رێمی كوردستان به كوردستان24ی راگه‌یاند، ئه‌و شه‌پۆله به‌فر و بارانه‌ی رووی له ناوچه‌كه كردووه تا سبه‌ینێ هه‌ینی به‌رده‌وام ده‌بێت و رۆژی شه‌ممه، كۆتایی دێت.
هه‌روه‌ها گوتی: ئه‌م شه‌پۆله سه‌ره‌تایه‌كی باشه بۆ هاتنی زیاتری پاڵه‌په‌ستۆكان و ئه‌و بڕه‌شی تا ئێستا باریووه به‌سووده و جووتیاران ده‌توانن بۆ كشتوكاڵ سوودی لێوه‌ربگرن.