به ڤیدیۆ..گۆڵپارێزێك له دواخوله‌ك به گۆڵێكی مێژوویی یانه‌كه‌ی له شكست رزگار ده‌كات
له خولی نایابی تۆپی پێی نێوخۆیی وڵاتی باشووری ئه‌فریقا، گۆڵپارێزی یانه‌ی بارۆكا له دواخوله‌كدا گۆڵێكی ئێجگار سه‌رنجڕاكێش و مێژوویی تۆمار ده‌كات.
له گه‌ری یازده‌یه‌می خولی نایابی باشووری ئه‌فه‌ریقا، یانه‌ی بارۆكا میوانداریی یانه‌ی ئۆرلاندۆ بیراتسی كرد، له خوله‌كی 47ـی گێمی دووه‌م یانه‌ی میوان له رێگه‌ی جه‌ستیس چابالالا پێشكه‌وت.
یارییه‌كه نزیك بوو له‌وه‌ی به گۆڵێكی بێ‌وڵام به‌سوودی یانه‌ی ئۆرلاندۆ كۆتایی بێت، به‌ڵام ئۆسكاریان ماسولوكی گۆڵپارێزی یانه‌ی بارۆكا پێش ئه‌وه‌ی ناوبژیوان فیكه‌ی كۆتایی یارییه‌كه لێ بدات، به لێدانێكی ده‌بڵی جوان گۆڵێكی سه‌رنجڕاكێشی تۆمار كرد و 2 خاڵی له یانه‌ی به‌رامبه‌ره‌كه‌ی وه‌رگرته‌وه.
یانه‌ی بارۆكا له‌م تاكه خاڵه‌ی كه گۆڵپارێزه‌كه‌ی بۆی به‌ده‌ستهێنان تاڕاده‌یه‌ك له هێڵی دابه‌زین له خوله‌كه درووكهوتنهوه و بۆ خانه‌ی ده‌یه‌می ریزلهندییهكه هه‌ڵكشان.