ئه‌پڵ ره‌نگی "سێوه‌كه" ده‌كاته سوور
چۆن گه‌یشته ئه‌و بڕیاره‌ی ره‌نگی "سێوه‌كه" بگۆڕێت
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، ره‌نگی لۆگۆی "سێوه زیوییهكه"ی هه‌ندێك له به‌رهه‌مه‌كانی ئایفۆن له ئه‌پستۆری تایبه‌ت به دابه‌زاندنی ئه‌پ و به‌رنامه و یارییه‌كانی ئایفۆن ده‌گۆڕێت و ره‌نگه به‌كارهێنه‌رانی ئامێره‌كانی ئه‌و كۆمپانیایه و بیرییان بۆ ئه‌وه بچێت كۆمپانیای ئه‌پڵ بڕیاری هه‌مه‌ڕه‌نگكردنی لۆگۆكه‌ی دابێت، به‌ڵام گۆڕینی ره‌نگی سێوه‌كه بۆ هۆكارێكی دیكه ده‌گه‌ڕێته‌وه.
كۆمپانیای ئه‌پڵ كۆمه‌ڵێك به‌رهه‌می كۆمپانیاكه‌ی ئاشكراكرد، كه رهنگهكانییان سووره، ئه‌وه‌ش وه‌ك به‌شداریكردن و پاڵپشتیكردنی هه‌ڵمه‌تی نێوده‌وڵه‌تییه بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی هۆشیاری له باره‌ی نه‌خۆشی ئایدز، كه رۆژی ده‌ستپێكردنی ئه‌و هه‌ڵمه‌ته ساڵانه، له 1ی كانوونی یه‌كه‌م/ دیسه‌مبه‌ر ده‌ستپێده‌كات.
به گوێره‌ی وێبسایتی "ماشابڵ" كۆمپانیاكه هه‌ندێك به‌رهه‌می نوێی خۆی به ره‌نگی سوور ده‌خاته بازاڕه‌وه، وه‌كو كه‌ڤه‌ری پاتری بۆ ئایفۆن 7 و ئایفۆن ئێس ئی، سپیكه‌ری گوێی ماركه‌ی بیتس سۆلۆ، بڵندگۆ و له‌گه‌ڵ هه‌ندێك ئه‌پ و به‌رنامه‌ی تایبه‌ت، له ئه‌پستۆر.
كۆمپانیاكه راشیگه‌یاند، نزكه‌ی 400 لقییان له‌سه‌رتاسه‌ری جیهان، ره‌نگی لۆگۆی سه‌ره‌كی و رووكه‌شی باڵه‌خانه‌كان ده‌كه‌نه سوور.
كۆمپانیاكه له ماوه‌ی نێوان 1-6ی كانوونی یه‌كه‌م/ دیسه‌مبه‌ر، له به‌رامبه‌ر دابه‌زاندنی ئه‌پ و به‌رنامه‌كان له ئه‌پستۆر و وێباسیتی ئه‌پڵ دۆت كۆم، بڕێك پاره ده‌به‌خشێته هه‌ڵمه‌ته‌كه، كه له دۆلارێك كه‌متر نه‌بێت.