هۆكاره‌كانى ساردبوونى په‌نجه‌كانى ده‌ست
ئه‌م حاڵه‌ته له وه‌رزى زستاندا بوونى هه‌يه
K24- هه‌ولێر
زستان، يه‌كێكه له چوار وه‌رزه‌كانى ساڵ پله‌ى گه‌رمى تێيدا نزم ده‌بێته‌وه، زۆربه‌ى به‌شه‌كانى جه‌سته‌ى مرۆڤ وه‌ك لووت ، گوێ و قاچ ساردن، به‌ڵام په‌نجه‌كانى ده‌ست به به‌راورد له‌گه‌ڵ ئه‌ندامه‌كانى ديكه‌ى له‌ش ساردترن هۆكاره‌كه‌شى ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌م خاڵانه‌ى خواره‌وه:-
-لاوازى سورى خوێن له‌له‌شدا: به‌هۆى ئه‌و كهشوههوايهى كه له زستاندا هه‌يه، مرۆڤ كه‌متر جوڵه ده‌كات واده‌كات كه‌متر خوێن بۆ به‌شه‌كانى ديكه‌ش له‌ش بچێت، جگه له‌مه‌ش ئه‌گه‌ر بينيتان چوونه شوێنێك كه‌شوهه‌واكه‌ى گه‌رميش بوو به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا په‌نجه‌كانى ده‌ست هه‌ر ساردبوون، ماناى وايه ئه‌و خوێنه گه‌رمه‌ى كه له‌دڵه‌وه ده‌رده‌چێت ناتوانێت به‌ره‌و به‌شى په‌نجه‌كانى ده‌ست بچێت و سورى خوێن لاواز و به‌باشى كارى خۆى ناكات و ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌م حاڵه‌ته‌ش بۆ چه‌ند جاريك دووباره بوويه‌وه وا پێويست ده‌كات سه‌ردانى پزيشكى پسپۆڕ له‌و بواره بكه‌يت.
2-كه‌م خوێنى: زۆرجار ساردبوونى په‌نجه‌كانى ده‌ست، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ كه‌م خوێنى، به‌تايبه‌تى له‌لايه‌ن خانمانه‌وه به‌هۆى سورى مانگانه‌وه خوێن لهلهشيان كه‌م ده‌كات، واباشتره له وه‌رزى زستاناندا زياتر ئه‌و خۆراكانه بخۆن كه ده‌بێته هۆى زيادبوونى خوێن، به‌تايبه‌تى سه‌وزه.
3- كۆبوونه‌وه‌ى چه‌ورى: به‌تايبه‌تى ئه‌و كه‌سانه‌ى قه‌ڵه‌ون و لهشيان چهوريهكى زۆرى تێدا كۆبووه‌ته‌وه، ئه‌م چه‌ورييه واده‌كات رێگربێت له هاتووچۆكردنى خوێن و پاڵپه‌ستۆ ده‌خاته سه‌ر موولوله خوێنه‌كان، به‌جۆرێك واده‌كات خوێن به‌باشى نه‌چێت بۆ به‌شى په‌نجه‌كانى ده‌ست ياخود قاچه‌كان.
4-دانيشتن بۆ ماوه‌يه‌كى زۆر: له‌به‌رئه‌وه‌ى ده‌ست و قاچه‌كان دوورن له‌دڵ، تاڕاده‌يه‌ك به‌دره‌نگ خوێن ده‌گات به په‌نجه‌كان، ئه‌گه‌ر بێت و بۆ ماوه‌يه‌كى زۆريش به‌سه‌ريه‌كه‌وه دانيشيت و هيچ جووڵه‌يه‌ك نه‌كه‌يت، زياتر ده‌بێته هۆكارى ئه‌وه‌ى خوێن به‌باشى نه‌چێت بۆ به‌شى ده‌ست و قاچه‌كان، بۆيه پسپۆڕانى بوارى ته‌ندروستى پێيان وايه پێويسته مرۆڤ هه‌ندێك وه‌رزش بكات و خۆى گه‌رم دابێنێت، بۆ ئه‌وه‌ى ياريمهتى هاتوچۆكردنى خوێن بدات بۆ به‌شه‌كانى ديكه‌ى له‌ش.
5- دووگيانى: خانمان له‌كاتى سه‌ره‌تاكانى دووگيان، پله‌ى گه‌رمى لهشيان به‌رز ده‌بێته‌وه، به‌ڵام په‌نجه‌كانى سارد ده‌بێت، هۆكاره‌كه‌شى ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ كه‌مبوونى خوێن.
سه‌رچاوه: روسيا اليوم