ڤیدیۆ.. به به‌رچاوی پاسه‌وانه‌كه‌دا سه‌تڵێك زێڕ ده‌دزێت
پاسه‌وانه‌كه سه‌رقاڵی مۆبایله‌كه‌ی ده‌ستی بووه
K24 - هه‌ولێر:
له شاری مانهاتنی ویلایه‌تی نیویۆركی ئه‌مه‌ریكا، پیاوێك له دواوه‌ی بارهه‌ڵگرێك، یه‌ك سه‌تڵ زێڕ ده‌دزێت و به به‌رچاوی پاسه‌وانه‌كه‌دا ده‌ڕوات به‌بێ ئه‌وه‌ی هه‌ستی پێ بكات.
له‌و كاته‌ی بارهه‌ڵگره‌كه چه‌ند سه‌تڵێك زێڕی گه‌یاندووه‌ته یه‌كێك له كۆگاكانی بانك، ئه‌و دزییه روویداوه و كێشی سه‌تڵه زێڕه‌كهa نزیكه‌ی 39 كیلۆگرام ده‌بێت و بایی 1.6 ملیۆن دۆلاره.
وه‌ك له گرته ڤیدیۆییه‌كه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت، دوای ئه‌وه‌ی پیاوه‌كه هه‌ستده‌كات هیچ كه‌سێك چاودێری نه‌كات، له دواوه‌ی بارهه‌ڵگره‌كه سه‌تڵه زێڕه‌كه ده‌بات و دوای چه‌ند هه‌نگاوێك رۆیشتن، پشووێك ده‌دات و له رۆیشتن به‌رده‌وام ده‌بێت.
پۆلیسی مانهاتن رایگه‌یاند، گه‌ڕان و پشكنین به‌دوای ئه‌و پیاوه‌دا به‌رده‌وامه و به بۆچوونی ئه‌وان ئێستا ئه‌و پیاوه خۆی شاردووه‌ته‌وه.
بارههڵگڕهكه سه‌ر به كۆمپانیای لوومیسی ئه‌مه‌ریكییه، كه تایبه‌ته به گواستنه‌وه‌ی كه‌لوپه‌ل.