له مانگی رابردوو نزیكه‌ی 2 هه‌زار ئه‌فسه‌ر و سه‌ربازی هێزه عێراقییه‌كان كوژراون
K24 - هه‌ولێر:
به گوێره‌ی دوایین ئاماری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق، به دیاریكراوی له مانگی تشرینی دووه‌م/ نۆڤه‌مبه‌ری 2016، 1959 ئه‌فسه‌ر و سه‌ربازی هێزه عێراقییه‌كان كوژراون.
له راپۆرته‌كه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ئاماژه به‌وه‌شكراوه، زۆربه‌ی هه‌ره زۆری كوژراوانی سوپای عێراق له‌مانگی رابردوو، له چوارچێوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی مووسڵ و له شه‌ڕی دژی داعش بووه.
كۆی گشتی عێراقییه كوژراوه‌كان 2800 كه‌سه و 926یان هاووڵاتی سڤیلن، هه‌روه‌ها 1380 كه‌سیش برینداربوونه.