دوو ئه‌ستێره‌ی جیهان بڕیاریداوه به‌شێوه‌ی خۆبه‌خش یاری بۆ یانه به‌رازیلییه‌كه بكه‌ن
دوای كه‌وتنه خواره‌وه‌ی فرۆكه‌كه‌ی ئاسمانی كۆلۆمبیا كه بووه هۆی ئه‌وه‌ی یانه‌یه‌كی به‌رازیلی به ته‌واوی یاریزانه‌كانیانه‌وه له نێو ئه‌و فرۆكه تێكشكاوه‌دا مردن، له‌م نێوه‌نده‌یشدا دوو ئه‌ستێره‌ی پێشووی تۆپی پێی وه‌ك دڵنه‌وایی و پشتگیرییه‌ك بڕیاری گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ یاریكردنداوه و به‌شێوه‌یه‌كی خۆبه‌خش یاری بۆ یانه به‌رازیلییه‌كه بكه‌ن كه سه‌رجه‌م یاریزانه‌كانی له‌ده‌ستداوه.
به گوێره‌ی رۆژنامه‌ی ده‌یلی مه‌یلی بریتانیا، رۆناڵدینهۆ و ریكویلمی كه ماوه‌یه‌كه وازهێنانیان له یاریكردن راگه‌یاندووه بڕیاریانداوه په‌یوه‌ندی به یانه‌ی چاپیكۆینسی بكه‌ن كه سه‌رجه‌م یاریزانان و ستافی راهێنه‌ران و كارگێرانی یانه‌كه‌یان مردوونه.
رۆناڵدینهۆی ته‌مه‌ن 36 ساڵ كه پێشتر جامی جیهانی له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌كه‌ی بردۆته‌وه، له كۆتایی وه‌رزی رابردوو له یانه‌ی فلۆمینزی به‌رازیلییه‌وه ماڵئاوایی له یاریكردن كرد هاوشان له‌گه‌ڵ خوان رۆمان ریكویلمی 38 ساڵان بریاریانداوه به‌شێوه‌ی خۆبه‌خش په‌یوه‌ندی به یانه‌ی چاپیكۆینسی به‌رازیلی بكه‌ن.
