ڤیدیۆ.. شێرێكی تووڕه په‌لاماری راهێنه‌ره‌كه‌ی ده‌دات و ده‌یكوژێت
K24 – هه‌ولێر:
له نمایشێكی سێرك، له میسر, شێرێكی برسی به به‌رچاوی جه‌ماوه‌ر و ئاماده‌بووانی نمایشه‌كه، په‌لاماری راهێنه‌ره‌كه‌ی ده‌دات و به سه‌ختی برینداری ده‌كات، دوای ئه‌وه‌ی گه‌یه‌ندرایه نه‌خۆشخانه، راهێنه‌ره‌كه گیانی له‌ده‌ستدا.
ئیسلام شاهین، 35 ساڵ، ماوه‌ی 10 ساڵه راهێنه‌رایه‌تی ده‌كات و به‌رده‌وام له نمایشه‌كان له‌گه‌ڵ شێرهكاندا ده‌رده‌كه‌وت، كاتێك به داره‌كه‌ی ده‌ستی فه‌رمانی به یه‌كێك له شێره‌كان ده‌كرد بۆ ئه‌وه‌ی نمایش پێشكه‌ش به جه‌ماوه‌ر بكات، له ناكاو شێرێكی دیكه‌ی په‌لاماریدا.
به گوێره‌ی وێبسایتی ئه‌لعه‌ره‌بییه، ئه‌و شێره تازه هێنراوه‌ته ناو گرووپه‌كه و له ئه‌فریقاوه هێنابوویان.
سه‌ره‌ڕای هه‌وڵی هاوكاران ئیسلام بۆ رزگاركردنی له‌ده‌ستی شێره‌كه، به‌ڵام سوودی نه‌بوو و دواجار به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كانی، گیانی له‌ده‌ستدا.